لە سرین ڕێپێوانێک بۆ ئازادی

لە ناوچەی سرینی کۆبانی لە چوارچیوەی هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدۆلڵا ئۆجالان' و 'چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' رێپێوانێکی جەماوەری ئەنجاندرا.

لە ناوچەی سرینی شاری کۆبانی بە پێشەنگایەتی گەل ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. بە سەدان کەس بەشدار بوون لە ڕێپێوانی ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان.

دوای ڕێپێوانەکە لە بەردەم شارەوانی ناوچەی سرین لێدوانییان دا.

هاوسەرۆکی شارەوانی سرین، مەحمود شەیخۆ، لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند، گۆشەگیرکردنی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ لەناوبردنی گەلانی ئازادیخوازە و وتی، "ئێمە وەک گەلی ناوچەی سرین تا کۆتایی ،تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەڕدەوام دەبین لە تێکۆشان".

چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی هات.