لە تەبقە شەهیدانی ئازادی یادکرانەوە
لە شاری تەبقەی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕڤانانی ئازادی کە لە مانگی تەموز و ئاب و ئەیلول شەهیدبوون، بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
لە شاری تەبقەی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕڤانانی ئازادی کە لە مانگی تەموز و ئاب و ئەیلول شەهیدبوون، بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
نوێنەرانی ئیدارەی سڤیلی دیموکراتیک، مەجلیسی سەربازی، پارتەکان، تەڤگەری ژنان و گەنجان، ڕیشسپی عەشیرەتەکان، لە مەراسیمەکەدا بەشداربوون، مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، هیند ئەلخەلیل، گوتی: "فەرماندەی کەجەکە ڕوستەم جودی و ئەو ئەندامانەی کۆمیتەی سەربازی هەپەگە کە لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک شەهید بوون، شەهید سارا، ڕوکەن یاد دەکەینەوە. ئەمڕۆش ماڵئاواییمان لە شەهید سەید ئەڤران و ئەسلان قامیشلۆ کرد. ئێمە بە دوژمن و زۆرداران دەڵێین، ئێمە وریا دەبین، ناهێڵین پێ بنێنە ناو خاکەکەمانەوە".
وتەبێژی مەجلیسی سەربازیی تەبقە، سەقر جەرنیە گوتی: "ئەمڕۆ یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، ئەوانەی بۆ وڵات و گەل گیانی خۆیان بەخت کرد. ئێمە درێژە بە ڕێگاکەیان دەدەین تا سەرکەوتن. دەستکەوتەکانی شەهیدان دەپارێزین".
پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی یاسادانانی ئیدارەی سڤیلی تەبقە، یەحیا ئەلمەسلوب، گوتی: " ئەمڕۆ یادی شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەینەوە. لە سایەی ئەوانەوە پلانی زۆردارەکان شکستی هێنا. جارێکی تر بەڵێنیان پێ دەدەین، بەردەوام دەبین لەسەر ڕێگاکەیان و تەواوی خاکە داگیرکراوەکان ڕزگار دەکەین".
لەکۆتاییدا، سینڤیزیۆنێک پەیوەست بە شەهیدان و بەرواری شەهیدبوونیان نمایشکرا.