لە تەقینەوەیەکدا لە مەنبەج شەڕڤانێک شەهید و ٣ برینداربوون
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە تەقینەوەیەکی ئەم بەیانییەدا لە مەنبەج، شەڕڤانێک شەهید و ٣ بریندار بوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە تەقینەوەیەکی ئەم بەیانییەدا لە مەنبەج، شەڕڤانێک شەهید و ٣ بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەم بەیانییە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا، ئەندامێکیان شەهید و ٣ ئەندامیان بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئەمڕۆ (٣ تشرینی یەکەم) زانیاری گەیشتە هێزەکانمان کە مینێک لە چوارڕیانی شەهیدان لە مەنبەج هەیە. هێزەکانمان چوونە شوێنەکە و بۆ پاراستنی خەڵک شوێنەکەیان گەمارۆدا. هێزەکانمان مینەکەیان لە دوور تەقاندەوە، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزەکانمان شەهید و ٣ ئەندام بریندار بوون.
ئەم کارە تیرۆریستییە بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە، پێداگریمان لەسەر تێکۆشان بەرامبەر ئەم کارانە زیاتر دەکات".