لە عەین عیسا بە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ٤ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون

لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا ٤ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە عەین عیسا شەهید بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە هێرشی فڕۆکەى بفرۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە عەین عیسا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"چوار ئەندامی هێزەکانمان لە بۆردومانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا شەهید بوون.

بەهۆی بێدەنگی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشە بەردەوامە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانمان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە عەین عیسا لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان، هێزەکانمانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ئەندامان بەشار محەمەد عەلی بۆزان، جیهان محەمەد مستەفا، سارا محەمەد حسێن و سەلما عەلی مستەفا شەهید بوون.

ئەم هێرشە ڕێگر نییە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان، ئێمە لەو پێناوەندا بەها گرانبەهاکانمان فیدا دەکەین".

ژ.ت