لە زرگان بەهۆی هێرشی تورکی داگیرکەرەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر ناوچەی زرگان. لە هێرشەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و زۆر کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ بەهۆی تۆپبارانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندەکانی ناوچەی زرگان، منداڵێک بە ناوی ئەلهان عەلی عیسا تەمەن ٢ ساڵ گیانی لەدەستدا و برایەکیشی کە تەمەنی ٥ ساڵە بریندار بوو. باسی ئەوەش دەکرێت لە تۆپبارانی گوندی ئەسەدیەی باکوری زرگانیش بریندار هەیە.

داگیرکەران لە بارەگاکانیان لە سەرێکانی، گوندەکانی دادا عەبدال، نوێها، ئەسەدیە، خدرئاوا، ئوم هەرمەلە، تەل وەرد و خربە شەعیری زرگانەوە ناوچەکە تۆپباران دەکەن.

هەروەها هێرشی سەر گوندەکانی تەل تەمریش بەردەوامە.

ف.ق