له عه‌فرین له دژی توركیا خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
له عه‌فرینی داگیركراو شه‌وی رابردوو له دژی دامه‌زراوه‌كانی توركی داگیركه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیپێكرد. بینایه‌كی كاره‌با و كه‌لوپه‌له‌كانی سوتێنران.
له عه‌فرینی داگیركراو شه‌وی رابردوو له دژی دامه‌زراوه‌كانی توركی داگیركه‌ر خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستیپێكرد. بینایه‌كی كاره‌با و كه‌لوپه‌له‌كانی سوتێنران.
شه‌وی هه‌ینی له عه‌فرین كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی داگیركراوه، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو. به پێی زانیاری سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، كوژراو و بریندار هه‌یه. به گوێره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه بینای كۆمپانیای كاره‌بای تورك له چواررێیانی كاوه سوتێنراوه.
گه‌رچی خۆپیاشندانهكه له دژی باجی كاره‌باوه دهستیشێپێكردبێت، خه‌ڵكی ناوچه‌كه داوا ده‌كه‌ن كه داگیركه‌رانی تورك له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا دروشمه‌كانی توركیا بۆ ده‌ره‌وه‘ و ‘پێویسته سوریا ئازاد بێت‘ وترانه‌وه.
خۆپیشانده‌ران چوونه بینای شاره‌وانی. له باب، عه‌زاز و مارعیش خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد.
هـ . ب