له حه‌سه‌كه 300 چه‌ته‌ی داعش خۆیان راده‌ست كرد
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه له حه‌سه‌كه 300 چه‌ته‌ی داعش خۆیان بهدهستوهداوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له گرتووخانه‌ی سه‌ناعه له حه‌سه‌كه 300 چه‌ته‌ی داعش خۆیان بهدهستوهداوه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌كه راگه‌یانراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و زانیارییانه خراونه‌ته‌ڕوو:
"دوای بانگه‌وازی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی پارێزراو و راده‌ستكردنی چه‌كه‌كان، هێزه‌كانمان ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 5ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه چوونه سه‌ر بینایه‌كی زیندانه‌كه كه چه‌ته‌كانی تێدابوون، نزیكه‌ی 300 چه‌ته خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانمان كرد.
ئۆپراسیۆنه‌كه به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانمان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپراسیۆنێكی گه‌ڕان له گه‌ڕه‌كی غوێران و چوونه سه‌ر شانه‌كانی تیرۆریستان كه ههڵویاندهدا هاوكاری بگه‌یه‌ننه چه‌ته‌كانی داعش له گرتووخانه به‌رده‌وامه. به‌هۆی بوونی مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا كه شانه‌كان له هه‌ندێك شوێن وه‌ك قه‌ڵغان بهكاریانهێنان، هێزه‌كانمان به وشیاری و وریایی گه‌وره‌وه جوڵانه‌وه. له شه‌ڕی دژ به شانه‌كاندا 8 چه‌ته‌ی داعش كوژران.
له شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌ڕڤانێكمان شه‌هید بوو".
هـ . ب