له حه‌سه‌كه ئۆپراسیۆنی قه‌سه‌ده به‌رده‌وامه
ئۆپراسیۆن به‌رامبه‌ر به داعش به‌رده‌وامه و چه‌ته له ناو خه‌ڵكدا ئاسێ بوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ رایانگه‌یاند، " ئۆپراسیۆنه‌كه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه".
ئۆپراسیۆن به‌رامبه‌ر به داعش به‌رده‌وامه و چه‌ته له ناو خه‌ڵكدا ئاسێ بوون. هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ رایانگه‌یاند، " ئۆپراسیۆنه‌كه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه".
چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر زیندانی سناعه له گه‌ڕه‌كی خوێران. شه‌ڕ له دژی چه‌ته‌كان به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی ئاسایش و قه‌سه‌ده له شه‌ڕه‌كاندا به‌شدارن. شه‌ڕ له چوارڕێیانی زیندان و ده‌وروبه‌ری كۆلێژی ئابوری به‌رده‌وامه، چه‌ته‌كان گه‌مارۆ دراون. له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌خوازرێت كه مه‌ده‌نییه‌كان زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
راگه‌یه‌نرا كه له‌و شه‌ڕاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ته‌كان كوژراون و گروپێك چه‌ته‌ش گیراون.
هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هاوپه‌یمانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هه‌ندێك شوێن بۆردومان ده‌كه‌ن.
راگه‌یه‌نراوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا په‌یوه‌ست به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه له گه‌ڕه‌كی خوێرانی حه‌سه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و بابه‌ته خراوه‌ته‌ڕوو" شانه‌كانی داعش شه‌وی پێنجشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر زیندانی سناعه له گه‌ڕه‌كی خوێران. له‌سه‌رتادا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه ته‌قانده‌وه، دواتر چه‌ته‌كان له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك زیندانه‌كانه بڵاوكرانه‌وه و هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رپرس له پاراستنی زیندانه‌كه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش كه له زیندانه‌كه‌دا یاخی ببون هه‌ڵبێن.
هێزه‌كانمان به پشتگیری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) هێرشه‌كه‌ی تێك‌شكاند و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ته‌یان گرت. هه‌روه‌ها ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان له دژی ئه‌و چه‌تانه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كان شاردوه‌ته‌وه، ده‌ستیپێكرد. له ئه‌نجامدا حه‌وت ئه‌نداممان برینداربوون و ئه‌ندامێكمان به ناوی خالید لوئه‌ی شه‌هید بوو. هه‌ر وه‌ها سێ مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، كه نه‌یانهێشتبوو چه‌ته‌كانی داعش بپه‌ڕنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان.
هێزه‌كانمان گه‌ڕه‌كی خوێرانیان به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ داوه. ئۆپراسیۆنه‌كانی گه‌ڕان له گه‌ڕه‌كه‌كه و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ گرتنی چه‌ته‌كان به‌رده‌وامه. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین به گه‌له‌كه‌مان كه درێژه‌پێده‌ری شه‌هید و بریندارانمان بین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی له هه‌رێمه‌كه به ته‌واوه‌تی ده‌سته‌به‌ر بێت".
هـ . ب