ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی رێگای قامیشلۆ و عامودێ له وێستگه‌ی پشوودانی ڤارۆژدا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان (درۆن) ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج.
له هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س كه یه‌كێكیان ژنه برینداربوون. شۆفێری مینی پاسه‌كه له‌زگین عابد كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربووه وتی، "له‌گه‌ڵ من ١٤ سه‌رنشین له مینی پاسه‌كه‌دا بوون. كتوپڕ ده‌نی ته‌قینه‌وه هات و جامی ئۆتۆمبێله‌كه پارچه‌پارچه‌بوون. كاتێك ته‌قینه‌وه‌كه روویدا من به خێرایی لێمخوڕی و ته‌گه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قین. به‌و جۆره خۆم گه‌یانده گه‌ڕه‌كی حه‌مۆ له قامیشلۆ".
عابید باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رنشینانی لای چه‌پ زیاتر له‌وانه‌ی لای راستی ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون.
هـ . ب