لەکۆبانێ تەرمی شەهید چیا بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید ئاواز چیا(دژوار عیسا) کە لە بەهۆی ڕووداوێکەوە شەهید بوو، لەگۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانی بەخاک سپێردرا.

سەدان کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فورات، بنەماڵەی شەهیدان، دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەهید ئاواز چیا (دژوار عیسا) کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی سەربازی لەکۆبانێ  شەهید بوو بە خاک سپارد.

لە مەراسیمەکەدا بەردەوام دروشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. دوای خولەکێک ڕێزگرتن، لەیلا ئەحمەد، سەرۆکی کۆمەڵگەی شانۆی هەرێمی فورات قسەی کرد و وتی: ئێمە لە سایەی گیانبەخت کراوانی ئازادیەوە بوونمان هەیە، ئەوان دژی هەر داگیرکەرێکدا قەڵغانی زیندوون. دەسەڵاتی فاشیزم دەڕۆخێنین. ئێمە بۆ ئازادی تێدەکۆشین و بەهاکانمان دەپارێزین."

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی کۆبانی، ئیسماعیل ئیسماعیل، قسەی کرد و وتی: "هەر لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە، شەهید ئاواز وەک هەموو گەنجێک کە عاشقی شۆڕش، بەشداری تێکۆشان بوو و بوو بە یەکێک لە عاشقانی بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ. بەڵێن دەدەین تا کۆتایی لەسەر هێڵی شەهیدانمان بین و ڕێبازی ئازادییان بەردەوام بکەین."

هاوڕێی شەهید ئاواز چیا مێرخانە حەنیفی دەست نیشانی کرد کە ئێمە بەردەوام پەیڕەوی هێڵی شەهیدانین. حەنیفی وتی: "ئارەزووی شەهید چیا ڕێبازی شەهادەت و ڕێگای ئازادی بوو". ئێمەش تا کۆتایی ڕێبازی ئازادی ئەوان بەڕێوە دەبەین."

پاشان ناسنامەی شەهید لەلایەن هاوژینی شەهیدەوە خوێندرایەوە و تەرمی شەهید بە دروشمی "شەهید نامرن" بە خاک سپێردرا.