مانگی سوری كورد هێرشه داگیركارییه‌كانی شه‌رمه‌زار كرد
مانگی سوری كورد هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا شه‌رمه‌زار كرد.
مانگی سوری كورد هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ری بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا شه‌رمه‌زار كرد.
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و بانگه‌واز بۆ داخستنی كایه‌ی ئاسمانی هه‌رێمه‌كه، مانگی سوری كورد راگه‌یه‌نراوێكی له به‌رده‌م بینای خۆی له قامیشلۆ راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م شتانه باسیان لێكران، "هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ماوه‌یه‌كی زۆره رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌رن. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه لێكه‌وته كاره‌ساتباری مرۆیی بۆ سه‌ر سوریا و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باكوری سوریا زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له كامپه جیاجیاكانی ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، هه‌روه‌ها به سه‌دان هه‌زار كۆچپه‌ر له كه‌مپ و شوێنه نافه‌رمییه‌كان كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی جیاجیان بوونیان هه‌یه.
سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی هاوكارانمان له رێكخراوه مرۆییه ناحكومیه‌كان، له رووی گه‌یاندنی هاریكاری رووبه‌ڕووی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ین. ئه‌وه‌ش زۆر جار كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كاروباری مرۆیی و خزمه‌تگوزاری به‌دواوه ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆرینه‌ی هه‌رێمه‌كانی باكوری سوریا هێشتاش به هۆی دژواری ئه‌منی و ناسه‌قامگیری ناتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وان.
هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا ئه‌نجامی كاره‌ساتبار و شه‌پۆلی كۆچبه‌ری گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.
ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین كه كۆتایی به‌و هێرشانه بهێنن و كایه‌ی ئاسمانی هه‌رێمه‌كه دابخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ قڕكارییه‌ك و كۆچبه‌رییه‌كی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه روونه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه ئاسایش، ئاشتی و ئازادی به‌رقه‌رار بێت".
هـ . ب