ماوەی ١٢ ساڵە رۆژنامەی رۆناهی دەگەیەنێتە دەست گەل

محەمەد خێر چۆلی لەدوای دوای دەرچونی رۆژنامەی رۆناهییەوە، ماوەی ١٢ ساڵە کاری بڵاو کردنەوەی رۆژنامەکە دەکات. دەرگا بە دەرگا ، گەڕەک بە گەڕەک دەچێت و خزمەتی شۆڕشی دەکات، بۆ ئەوەی ڕۆژنامەکە بگەیەنێتە گەل زەحمەتی زۆری کێشاوە.

ڕۆژنامەی ڕۆناهی کە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە شاری حەلەب دەستی بە بڵاوکردنەوەی کرد، بە زمانی عەرەبی، کوردی بە تایبەتی بەشی سیاسی، ژن، کۆمەڵگا، ژیان، ئیکۆلۆژی، تەندروستی، وەرزش و بەشی نووسەران دەگاتە بەردەستی خوێنەران. ڕۆژنامەی ڕۆناهی کە لەلایەن گەلەوە بەدڵخۆشیەوە پێشوازی لێدەکرێت، لە شەهباوە هەتا دێریک و ناوچە ئازادکراوەکانی (ڕەقا، تەبقە، دێرزۆر و منبج) دابەش دەکرێت و تیراژی بە گشتی 10 هەزار و 200 و بە کوردی ٣ هەزار و 900 و بە عەرەبی ٦ هەزار  و ٣٠٠بڵاودەبێتەوە.

ئەم پێشکەوتنانە دوای شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە دەرئەنجامی ئەزموونەکانی ڕابردوودا سەریان هەڵداوە. بناغەی سەرەکی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان وەک پاڵنەر و پڕوپاگەندە دەستی پێکرد، کاری ڕۆژنامەگەری بوو. هەر بەو بۆنەوە تەڤگەری ئازادی لە ئاستی ناوەندیدا تێکۆشانی دەکرد و کادێرانی پێشەنگی لەم بوارەدا جێگیر کرد. بەم شێوەیە لە مەزڵوم دۆغانەوە تا گوربەتلی ئەرسۆز، لە عەلی شێرانەوە تا سەید ئەڤران، نەریت و یادەوەری چاپەمەنی ئازاد هاتە پێش. لە هەلومەرجێکدا کە ڕۆژنامەنووسان لە ناوەڕاستی شەقامدا دەکوژران و نووسینگەکانی ڕۆژنامە بۆردومان دەکران، بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە دەرگا بە دەرگا دەچوون و بە ماندووبوون ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکرد. لە حەلیل ئادانر کە یەکەم بڵاوکەرەوە بوو کە لە سەرەتای ساڵانی کاتێک نەریتی چاپەمەنی ئازاد دامەزرا ٩٠ کوژرا ، تا دەگاتە قەدری بەگدو کە وەک دوا بڵاوکەرەوەی ڕۆژنامەکە کوژرا، بە گشتی ١٧ بڵاوکەرەوە کوژران. ناویان لە لاپەڕەکانی مێژوو دەدرۆشێتەوە. ئەمڕۆش وەک محەمەد خێر چۆلی، بەدەیان بڵاوکەرەوە لەسەر ڕێبازی "ژەنەڕاڵە بچووکەکان"ی ئاپی مووسا دەڕۆن.

بە بڕیارەوە بەشداری شوڕش بوو

بڵاوکەرەوەی ڕۆژنامەی ڕۆناهی، یەکەم ڕۆژنامەی شۆڕش، ناوی محەمەد خێر (٢٧ ساڵ) خەڵکی شاری حەساکەیە. محەمەد لە ڕێگەی ئەو کۆمۆنەی بە شۆڕشی ڕۆژئاواوە دامەزراوە، هاتووتە ڕۆژنامەی ڕۆناهی. محەمەد لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە ڕۆژنامە بۆ گەلەکەی و شۆڕش بڵاودەکاتەوە. محەمەد لە شاری حەسەکەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکە کردووە، لە شەڕی یەپەژە یەپەگە دژ بە چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٥  لە ئەنجامی بۆردومانەکانی چەتەکانی داعش ماڵەکەیان وێران بوو. مەحەمەد خێر و بنەماڵەکەی  بەهۆی شەڕەوە ناچاری کۆچی ناوخۆیی بوون و ڕوویان لە قامیشلۆ کرد.بەڵام سەرەڕای کێشەی تەندروستی، محەمەد ماوەی 12 ساڵە ڕۆژنامەکە بڵاودەکاتەوە، ڕێگری نەبووە لە خزمەتکردنی شۆڕش.

گەل بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکە دڵخۆشبوون

مەحەمەد خێر باسی لەوەشکرد، کە شانازی بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەکە دەکات و دەڵێت، "یەکەم ڕۆژ کە ڕۆژنامەیەکم بینی کە موخاتبی گەلەکەمانە، دڵخۆش بووم". خزمەتی شۆڕشی کرد. خاوەنداری لەگەل و زمانەکە دەکرد”.

محەمەد لەدرێژەی قسەکانیدا وتی:"له ڕۆژئاوا پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا خوێندەوەی ڕۆژنامه بوونی نەبوو ئەم رۆژنامەیانا خزمەتی دەسەڵاتی بەعسیان ده کرد". لەبەرژوەندی گەلدا خەباتیان نەدەکرد. لەو ئاستەدا نەبوون کە گەل ڕوون بکەنەوە و ڕێگایان پیشان بدات. کولتوری خوێندنەوەی ڕۆژنامە لە شۆڕشەوە دەستی پێکرد و بڵاوبووەوە”.

دەرفەتێک بوو لەگەڵ گەلدا پێوەندی دروست بکات

محەمەد هێنایە زمان کە هەر لە ساڵانی یەکەمی بڵاوکردنەوەکە کاردانەوەی گەل ئەرێنی بووە و وتی، "خەڵک دڵخۆش بوون بە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەیەک کە زمانحاڵیانە". وەک بڵاوکەرەوەی ڕۆژنامە کاردانەوەکانی خەڵک دەبینین. هەروەها بۆ گەشەپێدان لایەنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتووری پێویستە.

محمد لەکۆتاییدا وتی:"بەشداری من خزمەتێکی شۆڕش بوو، من وەک ڕۆژنامەنووسێک لەناو گەلدا هەڵسوکەوت دەکەم". لە شەقام بە شەقام، گەڕەک بە گەڕەک و ماڵ بە ماڵ دەڕۆم. پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مرۆڤەکاندا باشە و لە نزیکەوە بیانناسیت. "ڕۆژنامەی ڕۆناهی یەکێکە لە هەنگاوە یەکەمەکانی پاراستنی زمان، کولتوور و میرات بوو ".