محەمەد حەنان: گەلەکەمان دەست لە رێگای ئازادی هەڵناگرێت
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی ئەنجومەنی تل رەفعەت محەمەد حەنان باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی تل رەفعەت کرد و وتی، ئەوان چەندەش هێرش بکەن، گەل هەنگاو بۆ دواوە هەڵناگڕێت.
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی ئەنجومەنی تل رەفعەت محەمەد حەنان باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەی تل رەفعەت کرد و وتی، ئەوان چەندەش هێرش بکەن، گەل هەنگاو بۆ دواوە هەڵناگڕێت.
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردە لە ئەنجومەنی تل رەفعەت محەمەد حەنان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر تل رەفعەت قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
حەنان باسی لەوەکرد، کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بێ وەستان بەردەوامە و بەم جۆرە دووا: "ئێمەی خەڵکی عەفرین بە پلانێکی نێونەتەوەیی و بە زۆرەملێ لە عەفرین بەرەو هەرێمی شەهبا کۆچبەر کراین. ٦ ساڵە ئێمە لە ناوچەی تل رەفعەت درێژە بە بەرخۆدان دەدەین. لەناوچەی تل رەفعەت تۆپباران بەردەوامە. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژی روویداوە و منداڵ کوژراون. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئێمە لە تل رەفعەت دەربکات. لە کەسایەتی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و خۆبەڕێوەبەریدا دەیانەوێت کوردان قڕبکەن. گەلەکەمان لەم هەرێمە لە بەرامبەر گەمارۆ و هێرش کە بەرامبەر ئەنجام دەدرێت، خۆڕاگری دەکەن و هەوڵ دەدەن بژێوی خۆیان دابین بکەن و ژیان بەڕێبکەن".
حەنان ئەوەشی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک بە شێوەی تیرۆریستی هێرش دەکاتە سەر هەرێمی شەهبا و بەم جۆرە دووا: "دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی لە ژێر ناوی شەڕ لە دژی تیرۆردا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکە ئەندام دەدەن. بەڵام گەلەکەمان و هەموو پێکهاتەکان لە کۆنەوە لە پێکەوەژیاندان لە هەرێمەکە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی خۆڕاگری دەکات. ئەوان دەیانەوێت گەل و رێبەر ئۆجالان لە یەکتر داببڕێنن. گەل بەردەوام لەگەڵ رێبەر ئۆجالان لە سەرپێیە. هەربۆیە هەموو دەوڵەتانی هەژمونگەرا ئەندێشەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆخۆیان بە مەترسی دادەنێن. هەربۆیە بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر هەرێمەکە بێدەنگن".
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی ئەنجومەنی تل رەفعەت محەمەد حەنان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "دەیانەوێت نەتەوەی دیموکراتیک و بەرخودانی ئێمە تێکبشکێنن. بەڵام گەلەکەمان وشیارە و هەموو پێکهاتەکان بە خۆشەویستی و بە رێکخستنکراوی پێکەوە دەژین. چی دەبێت با ببێت گەل هەنگاو بۆ دواوە نانێنت. لەبەر ئەوەی ئەم گەلە رێگەی شەهیدان بە بنەما دەگرێت و هەرگیز دەستبەرداری رێگەی ئازادی نابێت".
هـ . ب