مەلەکەپە: شەڕڤان قەرەدەنیز لە ڕۆژئاوا شەهید بوو

کۆمیتەی ناوەندیی مەلەکەپە ئاشکرای کرد کە ئەندامێکیان بە ناوی شەڕڤان قەرەدەنیز (عوسمان نوری ئۆجاکلی) لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ڕۆژئاوا شەهید بووە.

کۆمیتەی ناوەندی مەلەکەپە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا وتی: " شەڕڤان قەرەدەنیز (عوسمان نوری ئۆجاکلی) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣لە رؤژئاوا بە هۆی هێرشی ئاسمانی فاشیستی تورک شەهید بووە.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە وەهایە: " ناوەندە فاشیستەکان لە میدیای کۆشکەوە ، ڕق و کینەی خۆیان بەرامبەر بە تێکۆشەرانی کۆمۆنیستی ڕوڵەکانی عەگیدی لێزان کە نوێنەرایەتی شکۆی کرێکارانی(ڕیزە) نیشان دا و کوشتنەکەی پیرۆز کرد". ئێمە پێیان دەڵێین: هەرچییەک بکەن، هێزی نوێ لە دڵی بەحری ڕەشدا عوسمان سەرهەڵدەدەنەوە و ڕژێمی سەرۆکی فاشیست لێی تووڕە ببێت؛  مەلەکەپە لە تێکۆشان و ڕێکخستنی شۆڕش بەردەوام دەبێت.

مەلەکەپە ڕایگەیاند کە شەڕڤان قەرەدەنیز بە شەڕی شۆڕشگێڕانەی ٣٥ ساڵەی میراتێکی بۆ گەل بەجێهێشتووە و زانیاریدا کە قەرەدەنیز لە بنەماڵەیەکی گوندنشینی لاز؛ لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لە فندکلیا ڕیزە لەدایک بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، قەرەدەنیز لە قۆناغی ئامادەیی بەشداری تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە لە ساڵی 1983 کە چووەتە ئامەد لەوێ بە تێکۆشانی کوردان ئاشنا بووە.

پاش ١٠ ساڵ دەستبەسەری لە ساڵی ٢٠١٣ ئازاد کرا و ئەرکی پاراستنی ڕۆژئاوا دەگرێتە ئەستۆ.