فەرزەندە مونزور ئەندامی دەستپێشخەری ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ئاماژەی بەوەدا کە بە هیچ شێوەیەک ناوبڕ بە تێکۆشانی دیپلۆماسی و یاسایی خۆیان نادەن.
فەرزەندە مونزور دەشڵێت، گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەشێکە لە سیاسەتی لەناوبردنی کورد و وتی، " دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات رێگە لە دەنگی رێبەر ئۆجالان بگرێت کە نەگاتە گەلان و بەم شێوەیە ئەنجام بەدەست بهێنێت. بۆیەش گوێ بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و یاساکانی تورکیا نادات."
پێویستە سی پی تی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات
مونزور ئاماژەی بەوەدا کە سی پی تی لە نێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولدا سەردانی زیندانەکانی تورکیای کردووە و وتی "سی پی تی ڕێکخراوێکە کە لە ژێر دەسەڵاتی کۆنسەی ئەوروپادایە، ڕۆڵ و ئەرکی باشترکردنی بارودۆخی زیندانەکانە. بەداخەوە سی پی تی کارەکانی ئەنجام نادات. دەبوو شوێن پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان بکەوێت. هەر دەوڵەتێک بێت، دەبوو فشاری بخاتە سەری و رێگری لە پێشێلکارییەکان بکردایە. بەڵام پێویستی بە لێدوانێکیش نابینێت."
مونزور ڕایگەیاند، بە خەباتی ٢٠٢٢ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گەرەنتی نەکرا، گۆشەگیری نەشکێندرا و وتی، "ئەگەر گۆشەگیری نەشکێندرابێت و ئازادی جەستەیی مسۆگەر نەکرابێت، ئەوا دەبێت رەخنە لە خۆمان بگرین".
پێویستی بە خەبات و کاری زیاتر هەیە
مونزور ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا، دەستپێشخەری و دامەزراوەی مافی مرۆڤ زۆرن و وتی، "پێویستە دەستیان بۆ درێژ بکەین، لەگەڵیاندا خەبات بکەین و کارەکانمان زیاد بکەین. کاری دیپلۆماسیمان بەهێزتر دەکەین. لە روانگەی یاساییەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین و و کەموکورتییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٢٣ چارەسەر دەکەین. تا ئەو کاتەی ئەنجام بەدەست نەهێنن، داواکارییەکانمان بۆ سی پی تی و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبن، لە ماوەیەکی کورتدا دەست بە ئامادەکارییەکانمان دەکەن. ئەمساڵ هەوڵ دەدەین دەستکەوتی نوێ دروست بکەین، دەشێت دەستکەوتی نوێ کۆتایی هێنان بێت بە سیاسەتی قڕکردن و ئەوەش بە کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان دەبێت."
ف.ق