ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم باسی له‌وه‌كرد، كه كۆبانێ بۆ كورد هێمای شكۆمه‌ندی و به‌رخودانه.
ساڵح موسلیم به بۆنه‌ی ساڵیادی پاككردنه‌وه‌ی كۆبانێ له چه‌ته‌كانی داعش، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دووا و له‌باره‌ی هۆكاری هێرشی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ به‌م جۆره‌ی وت: "كاتێك مرۆڤ سه‌رنج بداته سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و كات، ده‌بینرێت كه له رۆژئاوای سهرێكانیهوه تا عه‌فرین ناوچه‌كه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو. له‌سه‌ر سنوور ته‌نیا كۆبانێ مابوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شارانه پێكه‌وه ببه‌ستنه‌وه پێویست بوو كۆبانێیان بگرتایه. جگه له‌وه هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه بۆ ئه‌وان نه‌مابوو. ئه‌وانه‌ی تر هه‌موویان خۆیان بهدهستوهدابوو، له جهرابلۆسهوه تا رۆژئاواكهی، عه‌زاز و منبج هه‌موو به‌ده‌ست داعشه‌وه بون. له‌لای باشوره‌وه سرین و ره‌قا به‌ده‌ست ئه‌وانه بوون. له رۆژهه‌ڵات سه‌رێكانی و گرێ سپی به‌ده‌ست داعشه‌وه بوون. ته‌نیا كۆبانێ مابوو. له‌به‌ر ئه‌وه قورساییان خسته سه‌ر كۆبانێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به داگیركارییه‌كاندا بده‌ن و به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌وه باڵاده‌ست بن... هێرشه‌كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجامدرا. داعش بهاتایه ئه‌و شوێنه، دواتر توركیا و گروپه چه‌ته‌كانی دیكه كه دروستی كردبوو، ئه‌ركه‌كه‌یان له گه‌ڵ داعش ئاڵوگۆڕ بكردایه و به‌و جۆره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان به دڵی خۆیان دابمه‌زراندایه. پلانه‌كه ئه‌وه بوو. توركه‌كان، سوپای سوریای ئازاد و داعش ده‌یانویست پێكه‌وه هێرش بكه‌ن و كۆبانێ بخنكێنن و ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بكه‌ن".
'هێمای سه‌ركه‌وتن و شۆڕش'
موسلیم باسی له‌وه‌شكرد، كه به به‌رخودانێكی گه‌وره ئه‌و پلانه تێكشكێنرا، له‌و كۆبانێیهی كه شۆڕشی رۆژئاوا تیایدا ده‌ستیپێكرد، داعش سه‌ربه‌ره‌وژێر بوو، شكستیهێنا، هه‌روه‌ها وتی، "به‌و هۆیه‌شه‌وه كۆبانێ بووه‌ته هێما و ره‌مز. هه‌م هێمای شۆڕش هه‌م هێمای سه‌ركه‌وتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كۆبانێ له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ده‌كرێته ئامانج. رژێمی سوریا یه‌كه‌مجار له‌وێ ده‌ركرا. روسیا به هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیری له رژێم ده‌كات ئه‌وه به‌كارده‌هێنێت. توركیاش له‌بیری ناكات كه پلانه‌كانی له‌وێ له ناوچوون. هه‌ربۆیه بۆ توركیا بووه‌ته بابه‌تێكی ئابڕوداری، له گه‌ڕان و هه‌وڵی تۆلچهسهندنهوهدایه. له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا ده‌ڵێت كه ده‌ست به‌سه‌ر كۆبانێدا ده‌گرێت".
موسلیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له رووی په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندی نێوان كوردانه‌وه كۆبانێ خاوه‌نی رۆڵێكی گه‌وره‌یه و وتی، " بۆ كورده‌كانیش كۆبانێ بووه‌ته بابه‌تی شكۆمه‌ندی. كورد له هه‌موو شوێنێك پشتگیریان له كۆبانێ كرد. یه‌كێتی كورده‌كان له كۆبانێ بووه هێما. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت له ناوی ببه‌ن و ئه‌و ئه‌فسانه‌یه نه‌هێڵن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه تا بۆیان ده‌كرێت په‌لاماری كۆبانێ ده‌ده‌ن".
هێرشه‌كه‌ی حه‌سه‌كه به‌شێكه له پلانێكی گه‌وره
ساڵح موسلیم له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه‌ش ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خسته‌ڕوو: "پلانێكی گه‌وره‌بوو، داعش ئه‌زمون و پشتگیرییه‌كانی خۆی به‌كارهێنا. كاته‌كه‌ی و رۆژ و كاتژمێرێكهشی به‌رفراوان بوو. له‌سه‌ره‌وه پلانه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كردبوو كه له چ كاتژمێرێكدا په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، چۆن هێرش بكه‌ن و له كوێوه هه‌ڵبێن. پلانێك بوو كه زیاتر له شه‌ش مانگ ئاماده‌كاری بۆ كرابوو و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی له‌به‌رچاو گیرابوون. ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه بڕفێنرێن به‌ره‌و كوێیان ببه‌ن، كێ پێشوازیان لێبكات، بچوونایه ئه‌و ماڵانه‌ی له ناوچه‌كانی تربوون، چۆن هه‌ڵبێن بۆ توركیا، چۆن هه‌ڵبێن بۆ سه‌رێكانی، ئه‌وانه هه‌موویان پلانیان بۆ داڕ‌ێژرابوو. هه‌وڵیاندابوو ئه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ك چۆن له كۆبانێ به‌ره‌وپێشچوون به‌ره‌و كۆبانێ تێكشكێنرا، له حه‌سه‌كه‌ش شێوازی دووه‌می ئه‌وان تێكشكێنرا. هه‌م بۆ داعش و هه‌م بۆ پشتیوانه‌كانی داعش بووه وانه‌یه‌ك. به‌شێك له پلانی له‌ناوبردنی سیستمی باكور- رۆژهه‌لاتی سوریا بوو. به‌ر له‌وه گه‌مارۆیان سه‌پاند، له هه‌موو شوێنێك ده‌روازه سنوورییه‌كانیان داخست، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی توركیا له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه هێرشیان كرد. ئه‌وه‌ش گورزێك بوو. پلانه‌كه پوچه‌ڵ كرایه‌وه".
هـ . ب