ڕەمزیە محەمەد: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری هەموو پرسەکانە
هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕەمزییە محەمەد ئاماژەی بە گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی؛ دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی جدی بنێت.
هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕەمزییە محەمەد ئاماژەی بە گرنگی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی؛ دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی جدی بنێت.
هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕەمزییە محەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ لە پڕۆسەیەکی زۆر هەستیاردا بانگەوازێکی مێژووی کرد، ڕەمزییە سەرنجی خستەسەر گرنگی ئەم بانگەوازە.
ڕەمزیە محەمەد ئاماژەی بەوەدا ئەمە جاری یەکەم نییە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەوە بانگەوازی چارەسەری دەکرێت و گوتی: "لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هێڵی چارەسەرییان پێشکەش کردوە. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتیی و دیموکراسی تەنها بۆ گەلی کورد نییە، ئەمە چارەسەری پرسی کورد-تورکە. ئەگەر بەرژەوندی گەلان لە بەرچاوبگیرێت، کێشەکان چارەسەر دەبن".
ڕەمزیە لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەشدا بانگەوازی ئاشتیی بۆ بونیاتنانی ئاشتیی و ڕاگرتنی داگیرکارییە و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "ئەم بانگەوازی ئاشتیی و دیموکراسییە لەگەڵ خۆییدا ئاشتیی لە نێو کۆمەڵگەدا بونیاتدەنێت، داگیرکاری رادەگرێت و کۆمەڵگە مافی خۆی بە دەست دەهێنێت، دەتوانن کەلتوور و ناسنامەی خۆیان بە دەست بهێنن. گەلی کورد پێویستە لە جیهاندا خاوەن ئیرادە بێت، لەبەر ئەوەی تا ئێستا سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت. لە بەرانبەر ئەم پڕۆسەدا هەمووکەسێک بەرپرسیارە".
وتیشی: "ئەم بانگەوازی ئاشتییە کە لە ساڵانی پێشوودا و ئێستاشدا لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەکرێت، هەمووکات یەک لایەنی مایەوە. دەوڵەتی تورک بەرپرسیارێتی ناگرێتە ئەستۆی. لەبەر ئەوەی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە دەیەوێت سیستەمەکە بە شێوەی خۆی بەڕێوەبچێت، بەڵام پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ لە نێو خۆدا هەڵدەگرێت، کاتێک گەل بوون و ئیرادەی لە پڕۆژەیەکدا دەبینێت، بەرەو ئەو پڕۆژەیە دەچێت.
لە بەرانبەر بانگەوازی ئاشتیی و دیموکراسی ڕێبەر ئاپۆ، چەندین بەرپرسیارێتی دەوڵەتی تورک هەیە. بانگەواز کرا و بۆ چارەسەریش ڕێبەر ئاپۆ چەندین خاڵی گرنگی پێشکەش کرد. پڕۆسەکە دەستی پێکرد، دەبێت هەنگاو بنرێت. یەکێک لەو هەنگاوانە؛ دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگەدا دیالۆگ بکات، دەوڵەتی تورکیش شەڕ ڕاوەستێنێت. دەبێت دەوڵەتی تورک هەنگاوی جدی و گرنگ بنێت".