ناسنامەی ٤ شەڕڤانی قەسەدە ئاشکرا کرا

ناسنامەی ٤ شەڕڤانی قەسەدە کە لە کۆبانێ لەسەر ئەرکەکەیان شەهیدبوون، ئاشکرا کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"هاوکات لەگەڵ ئەوەی هێزەکانمان ئەرکی پاراستن و تێکۆشانی خۆیان دژی تیرۆری و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیان پێکدەهێنن، هەمانکات بۆ پێکهێنانی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلی هەرێمەکە وەفادارن.

پەیوەست بەو پرسە ٤ شەڕڤانی هێزەکانمان لە کاتی ئەرکدا گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. شەڕڤان عەدنان شێخ محەمەد (بەرچەم کۆبانێ)، محەمەد حوسێن محەمەد (بروسک ڕۆژئاوا) و سەروەت ئەحمەد (دۆزڤان قاسمی) لە ڕووداوێکی سەربازیدا لەسەر ئەرکەکانیان لە گوندەواری کۆبانێ شەهید بوون. هەروەها شەڕڤان عەبدولمەجید ئیبراهیم ئەلسنێد (سۆرۆ) لە ئەنجامی نەخۆشییەک لەکاتی ئەرکدا شەهید بوو.

شەهید بەرچەم لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە. خەڵکی گوندی بەرخبۆتانە کە دەیان شۆڕشگێڕ و قارەمانی بەخشیوە. شەهید بەرچەم لە ساڵی ٢٠١٢ کاتێک هێزە سەربازییەکان دامەزرا، پەیوەندی بە هێزەکەوە کرد. بەشداری لە بەرخۆدانی کۆبانێ و چەندین هەڵمەتی هێرشکردنە سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کرد. وەفاداری خۆی بۆ شۆڕش و گەلەکەی لەڕێگەی بەرخۆدانەوە سەلماند. ڕۆحێکی گەورەی هاوڕێیەتی هەبوو چ لە شەڕ و چ لە پەروەردەدا. نموونەی شەڕڤانێکی پابەند بە ئەرکەکان بوو.

هاوڕێی شەهیدمان بروسک ڕۆژاڤاش نموونەی بەخشینی بێسنوور بوو. بەشداری زۆر هەڵمەتی هێزەکانمانی کرد لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش. هیوا و باوەڕی سەرکەوتنی لە دڵی هاوڕێکانیدا دەئافراند. ئاستەنگەکانی نەدەناسی، وزەبەخشی هاوڕێکانی بوو لە بەرخۆدان و تێکۆشاندا. لە نێو هاوڕێکانیدا شەڕڤانێکی نمونەیی بوو. هاوڕێ شەهیدمان دۆزڤان قاسمی سەرەڕای تەمەنە گەورەکەی، لە تەڤگەر و تێکۆشاندا ڕۆحی گەنجی هەبوو. هەر لە سەرەتای دامەزراندنی هێزی سەربازییەوە، بەشداری خەباتی کردووە و بەشداری زۆر هەڵمەتی هێزەکانمانی کردووە.

لە کەسێتی خۆیدا سیمای شەڕڤانێکی شۆڕشگێڕی هەبوو کە لە پێناو ئازادی گەل و وڵاتەکەیدا تێدەکۆشێت. لە نێو هاوڕێیانی و هێزە سەربازەییەکاندا بوو بە نموونەیەک.

هەڤاڵ سۆرۆ، لەپێناو شکۆی خەڵک و وڵاتەکەی هاتە نێو هێزەکانمانەوە. بەشداری لە زۆرینەی هەڵمەتی هێزەکانماندا کرد. نیشانەی فیداکاری بوو، بە توندی لە دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شەڕی کرد و بۆ ساتێکیش دوودڵی نەبوو لە جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازی خۆی. ڕۆحی دیسیپلین و پابەندبوونی بە سیستەم و دیدگاکانەوە هەبوو. سەرەخۆشی لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی سەفەری ئەوان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین، ئەمە بەڵێنی ئێمەیە بۆ ئەوان و گەلەکەمان.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: بەرچەم کۆبانێ

ناو و پاشناو: عەدنان شێخ محەمەد

ناوی دایک: عایشە

ناوی باوک: زەکی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/ ١٩٩٥

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری کۆبانێ – ٢٠/١٠/٢٠٢٣.

*   *  *

ناسناو: بروسک ڕۆژئاوا

ناو و پاشناو: محەمەد حوسێن محەمەد

ناوی دایک: عیدە

ناوی باوک: حوسێن

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەق/ ١٩٩٩

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری کۆبانێ – ٢٠/١٠/٢٠٢٣.

*  *  *

ناسناو: دۆزڤان قاسمی

ناو و پاشناو: سەروەت ئەحمەد

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک: ئیسماعیل

شوێن و کاتی لەدایکبوون: کۆبانێ/ ١٩٨٠

شوێن و کاتی شەهیدبوون: گوندەواری کۆبانێ – ٢٠/١٠/٢٠٢٣.

*  *  *

ناسناو: سۆرۆ

ناو و پاشناو: عەبدولمەجید ئیبراهیم ئەلسنێد

ناوی دایک: عەوش

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێن و کاتی لەدایکبوون: ڕەقە/ ١٩٩٨

شوێن و کاتی شەهیدبوون:ڕەقە– ٢٠/١٠/٢٠٢٣.