ناسنامەی ٨ سڤیلی کوژراوی دەستی دەوڵەتی تورک ئاشکرا کرا
ناسنامەی ٨ کەسی سڤیل ئاشکرا بوو کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.
ناسنامەی ٨ کەسی سڤیل ئاشکرا بوو کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ناسنامەی ٨ شەهیدی ئاشکرا کرد، لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ناوی شەهیدەکان بەم جۆرەیە: عەبدولڕەحمان نەعسان، گوڵۆ شێخ عەلی، عەبدولڕەحمان حاجی، حوزەیفە حەسۆ و ئیسماعیل خەلۆ لە کۆبانێ؛ عەدنان عەبدی و ڕیاز کۆرەکجی لە حەسەکە؛ محەمەد حوسێن ئەلعلێوی لە ناوچەی تربەسپی.
هاوڵاتییەکان دوێنێ، ٥ ی تشرینی یەکەم شەهیدبوون، سبەی بە مەراسیمێکی جەماوەری لە هەرێمەکانی فورات و جەزیرە بەخاک دەسپێردرێن.