ناسنامەی دوو شەهیدی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ راگەیەندرا
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی دوو ئەندامی خۆیان ئاشکرا کرد کە لە شەڕ دژی داعشدا شەهیدبوون.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسنامەی دوو ئەندامی خۆیان ئاشکرا کرد کە لە شەڕ دژی داعشدا شەهیدبوون.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ رایگەیاند، کە دوو ئەندامیان شەهیدبوون. فەرماندەییەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەندامەکانیان بە ناوی عەزیز داود و شەیهان هەدلان لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤دا بە هۆی هێرشی شانەکانی داعشەوە شەهیدبوون.
لە راگەیەندراوەکەی فەرماندەییەکەدا هاتووە:
"دوای کردنەئامانجی خاڵەکانی پشکنینمان لەلایەن شانە نوستووەکانی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، ئێمە شەهیدبوونی دوو ئەندامی قارەمانمان رادەگەیەنین کە ئەرکی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەانمان بەجێدەگەیاند.
شەهید عەزیز داود و شەیهان هەدلان بە رۆحی وڵاتپارێزییان و دڵسۆزیان بۆ ئەرکەکانیان کەسانێکی جیاوازبوون. شەهید عەزیز یەک لەو یەکەم کەسانەبوو کە بەشداری لە هێزەکانمان لە شەداد کردبوو و بەم جۆرە کاریگەر لە سەر بەهێزکردن و پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمەکەدا هەبوو و بووە نمونەی فیداکاری و دڵسۆزی. شەهید شەیهانیش لەو کاتەوەی بەشداری ریزەکانمانی کردبوو بە قارەمانێتی و ئازایەتی خۆیەوە ناسرابوو، بەشداری لە چەندین ئەرکی پاراستنی هەرێمەکەی کرد.
وەک فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەڵێن دەدەین بە گەلەکەمان کە خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ نەچێت و هەرێمەکانمان و گەلەکەمان لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەک بپارێزین.
ناسنامەی شەهیدان
ناو و پاشناو: شەیهان هەدلان
ناوی دایک: جۆزە
ناوی باوک:راجد
شوێن و کاتی لەدایکبوون: رەبیعە ٠١.٠١.٢٠٠٤
کاتی بەشداربوون: ٢٧.٠١.٢٠٢٣
شوێن و کاتی شەهیدبوون: تل حەمیس ٣٠.١٢.٢٠٢٤
ناو و پاشناو: عەزیز داود
ناوی دایک:رەفعا
ناوی باوک: حەمود
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ئەبوئارتوز ٠٢.٠٦.١٩٩١
شوێن و کاتی بەشداربوون: شەدادی ٠٩.٠٨.٢٠١٨
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شەدادی ٣٠.١٢.٢٠٢٤