ناوچە مەدەنییەکانی ڕۆژئاوا بۆردومان دەکرێن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بۆردومانکرنی ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان. لە ٤٨ کاتژمێری دواییدا، بەلایەنی کەمەوە ٥٦ جار هێرشیکردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای گورزی کوشندەی گەریلاکان، جارێکی تر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ڕۆژئاوای بۆردومان کردەوە.

تۆپ بەر ماڵیک کەوتووە لە قامیشلۆ

لە بەرەبەیاندا تۆپ بەر ماڵیک لە گەڕەکی سینا لە ڕۆژهەڵاتی قامیشلۆی کانتۆنی جزیرە کەوتوە، سەبارەت بە هێرشەکەوە زانیاری زیاتر بەردەست نیە.

وێستگەکانی کارەبا بە ئامانج دەگیرێت

وێستگەی کارەبایی قامیشلۆ بۆ سێهەم جار بەر هێرش کەوتەوە و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

زۆربەی ناوچەکانی  ڕمێلان بۆردومان کران

 کۆگایەکی بیرە نەوتییەکان و ویستگەیەکی کارەبا بوردوومان کران و لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.

٧ گوندی زرگان بۆردومان کران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کاتژمێر ١١ بەکاتی هەرێم،  بە چەکی قورس گوندەکانی تەل وەرد و ئەل رەبیتی لە باشوری ناوچەی زرگانی کانتۆنی حەسەکە و گوندەکانی مهەرمەلی، دادە عەبدل، تەل هرمل و ئەسەدییەی باکوری ڕۆژهەڵاتی بۆردومان کرد. زەرەێکی زۆر بەر باخ و باخاتی گوندنشینان کەوت.

ئەمڕۆ هۆڵیکی ئاهەنگێڕان کرا بە ئامانج

لە ناوچەی دربێسی کانتۆنی حەسەکە هۆڵیکی ئاهەنگێڕان کرایە ئامانج و لەو بارەوە زانیاری فراوان بەردەست نیە.

هەر لەو شارە وێستگەیی کارەبا کرایە ئامانج.

کۆگایەکی خواردن لە تل تەمر بۆردمانکرا

نزیکی کاتژمێر ٩:٠٠ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆگایەکی خواردنی لە گوندی ئوم کێفی تل تەمر بۆردومان کرد. زانیار زۆر لەم بارەیەوە نیە.

ئاماری ٤٨ کاتژمێری هێرشەکان

بە گوێرەی هەواڵەکانی ئاناها، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری دوایدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی سەر هەرێمەکانی کردەوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ٢ منداڵی ٤ ساڵان، رۆژنامەوانێک و ٦ هاوڵاتی برینداربوون، هەروەها ٥ سەربازی دیمشق کوژراون.

نوسینگەی وزەی کانتۆنی فورات ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی سەر وێستگەی کارەبای عەین عیسا و کۆبانێ، نزیکەیی ٦٦٠ گوند بێ کارەبا بوون.