ناوی خزمە شەهیدەکەی لە خۆینا و لە هەمان شوێنیش شەهید بوو
تەرمی شەهید هەردەم چیا کە ناوی ئەو کۆرەخالەی خۆی کە لە دێرەزۆر شەهید بوو بووی لە خۆنابوو، لە هەمان شوێنیش شەهید بوو، لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.
تەرمی شەهید هەردەم چیا کە ناوی ئەو کۆرەخالەی خۆی کە لە دێرەزۆر شەهید بوو بووی لە خۆنابوو، لە هەمان شوێنیش شەهید بوو، لە قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.
شەرڤانی هێزەکانی کۆماندۆ، هەردەم چیا (عەلی زۆرۆ) کە لە ٢٦ی تیشرینی یکەم لە دێرەزۆر لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی سەر بە هێزەکانی حکوومەتی شام شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە پاکرەوانگەی دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ بە خاک سپێردرا.
مەراسیمەکە بە ڕێزلێنان دەستی پێکرد. پاشان ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ عەبدولکەریم عەبدولرەحمان قسەی کرد. عەبدولڕەحمان ڕایگەیاند کە ئەزموونی بەرخۆدانیان ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان نەتەوەیەکی ئازادیخوازن، هەرگیز کۆڵ نادەن و بەم شیوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: " بۆیە گەل بووەتە ئامانجی دەوڵەتە داگیرکەر. لەو کاتەوەی ڕێبەر ئۆجەلان وتی 'کوردستان داگیرکراوە'، گەل بە ئیرادەی خۆی لەسەر هێلی شەهیدان هەنگاودەنێت. ئێمەش تا کۆتایی لە هێلی خۆمان پاشگەز نابینەوە.
هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دەمۆکراتیک شێخ عومەر ئەلحەمید وتارێکی پێشکەش کرد. شێخ عومەر ئەلحەمید سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و بەتایبەت دایکی شەهید کرد و سەرنجی خستە سەر ئەو فیداکارییانەی کە شەهیدان لە پاراستنی گەل و خاکەکەیاندا نیشانیان داوە.
بە ناوی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازی قامیشلۆ، محەمەد زێدان قسەی کرد و سەرنجی خستە سەر گرینگی شۆڕشی ١٩ تەمووز و هێرشەکان لەسەر ئەو شۆرشە. زێدان دەستنیشانی کرد کە بەهۆی سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بەکرێگیراو و گروپە چەکدارەکانی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی شامدا هەوڵی دووبارە زیندو کردنەوەی شانەکانی داعش دەدەن لە ناوچەکە، و بەڵێنیدا: " تێکۆشان دەکەن تا بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک و ژیانێکی ئازاد لەسەر بنەمای هێلی شەهیدان".
پاشان هاوسەری شەهید هەردم چیا و دایکی ٣ شەهید زەینەب موراد قسەی کرد. زەینەب دەستنیشانی کرد کە شەهید هەردم ناوی کوڕەکەی کە شەهید یەپەگەیە بەناوی هەردم چیا (گەیلان ئیبراهیم) کە لە سالی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی شانەکی شاراوەی داعش لە دێرەزۆر شەهید بوو بوو هەلگرت و لەسەر هێلی ئەو تێکۆشانی دەکرد.
دوای کۆتاییهاتنی وتارەکان، بڕوانامەی شەهیدبوونی خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهید کرا.
تەرمی شەهید هەردم چیا کە لەسەر شان هەڵگیرابوو، کە لە نێو دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان هەلگیرا بوو لە پاکرەوانگەی قامشلۆ بەخاک سپێردرا.