نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە کۆبانی بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.
نوری مەحموود ڕایگەیاند، ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە کۆبانی بێگومان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا گرنگە، لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژەدا جیهان بڕیاری دا کە پشتیوانی لە کۆبانی، لە کولتوور و ئەخلاقی کۆبانی بکات.
"١ی تشرینی دووەم بوو بە رۆژی سەرکەوتنی کولتووری دیموکراسی"
مەحمود دەستنیشانی کرد کە خەڵکی ڕۆژئاوا، خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وگەلی کورد، پشتیوانیان لە کۆبانی کرد و ڕوویان کردە کۆبانی و بەو هۆیەوە بەرخۆدانی کۆبانێ هەم سیستەمی جیهانی و هەم سیستەمی ناونەتەوەیی ناچار کرد کە پشتیوانی لە کۆبانی بکەن و گوتیشی: " 1ی تیشرینی دووەم نەک تەنیا هەر بۆ گەلی کۆبانی گرینگە، بەڵکو ئەم ڕۆژە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا، ئەمەریکا، ئەوروپا، هەموو جیهان و بەتایبەت خەڵکی سوریا گرنگە، ئەم ڕۆژە بوو بە ڕۆژی لەناوبردنی داعش. هەروەها ئەمرۆژە بوو بە رۆژی سەرکەوتنی کەلتووری دیمۆکراسی و ژیانێکی ئارامی لە جیهاندا دروست کرد".
"پشتیوانی گەلانی جیهان بۆ کۆبانی بەردەوامە"
نوری مەحموود وتەبێژی یەپەگە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پشتگیری گەلانی جیهان و کۆمەڵگای ناونەتەوەیی بۆ کۆبانی لە هەمان ئاستدا بەردەوامە. گەلانی جیهان لەبەرامبەر ڕاستی ڕۆژئاوا و جیهاندا هەمیشە بە ئاگان و وشیارن و بە شێوازێکی قوڵ هەستمان پێدەکەن. ڕژێمێکی وەک ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە دەستیان بەسەر جوگرافیایێکی گرینگی ستراتیژی جیهانیدا گرتووە، دەستی بەسەر دامەزراوە و دەرفەتەکانیدا گرتووە و گەلی ناوچەکەی بە دیل گرتووە. حکومەتە جیهانییەکانیش لە بەرامبەر ئەمەدا بێدەنگن".
"دەبێت حکومەتەکانی ئێستا وانەی زۆر گرنگ لە ترامپەوە فێرببن"
مەحمود دەستنیشانی کرد، هەڵوێستی گەلانی جیهان ڕوونە، بۆیە دبێت حکومەتەکان هەڵوێستی گەلان بکەن بە بنەما و وتی: دەبێت ئەم حکومەتانەی ئێستا وانەی زۆر گرنگ لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ وەربگرن. ئێمە بینیمان کە لە شەڕی عەفرین و سەڕێکانی چۆن پشتگیری ئەردۆغانی کرد، لەو کاتەدا گەلی ئەمریکا هەڵوێستی خۆیان نیشان دا و بە دەنگی بەرز هاواریان کرد و خۆیان لە ترامپ ڕزگار کرد، بۆیە دەبێت حکومەتەکانی ئێستا کارەکانی ترەمپ بۆ خۆیان بکەن بە ئەزمون و بە شێوەیەکی گرینگ سەیری بکەن و هیوایان بە شۆرشی گەلان، شۆرشی کەرامەت، شۆڕشی ئازادی و شۆڕش لە دژی تاریکی، شۆڕشی سیستەمی دیموکراتیک هەبێت.
"هەزاران بەڵگەنامە هەن کە پەیوەندی داعش و ئەردۆغان نیشان دەدەن"
لە کۆتایی قسەکانیدا نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەرنجی بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دژی داعش و هێرشەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر ڕاکێشا و وتی: بۆ لەناوبدنی داعش و گەراندنەوەی ئارامی بۆ سوریا، کاری هاوبەش لە نێوان هێزەکانمان و هێزە ناونەتەوەییەکاندا ئەنجام دەدرێت، تورکیا خۆی بەشێکە لەو هاوپەیمانییە ناونەتەوەییە. تورکیا هەمیشە ناوچەکانمان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی داعش بە زیندووی بمێنێتەوە، بە هەزاران بەڵگە هەیە کە پیشانی دەدات داعش سەر بە ڕژێمی ئەردۆغانە و یارمەتی لە ئەردۆغان وەردەگرێت. زۆرینەی ئەو داعشیانەی کە دەڕبازی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بوون لە تورکیاوە هاتوون. هەروەها بەشێکی زۆریان لە تورکیا پەروەردەکراون. بینیمان دوو خەلیفەی داعش بە ناوەکانی ئەبوبەکر بەغدادی و ئەبو ئیبراهیم قورەیشی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا کوژران. ئێمە چەندین شانەی داعشمان دۆزیوەتەوە و لە کۆتاییدا بۆمان دەردەکەوتووە کە گروپەکەیان لە تورکیایە. تورکیا لە ئێستادا کاندیدی یەکێتی ئەوروپایە و ئەندامی ناتۆیە. دەوڵەتێکی لەم شێوەیە هەم هێرش دەکاتە سەر ئەو ناوچانەی کە سوپای ناتۆی تێدایە و هەم ئەو ناوچانەی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێیدایە. تورکیا ڕێز لە هیچ هێزێکی ناونەتەوەیی ناگرێت کە لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی لە داعش شەڕ دەکەن. کاتێکیش لەلایەن تورکیاوە هێرشدەکرێتە سەر ناوچەکانمان، هێزی هاوپەیمانان لێدوانی شەرمەزارکەر دەدەن وەک ئەوەی بێلایەن بن. پێویستە هاوپەیمانی ناونەتەوەیی بزانێت کە زیندوو بوونەوەی داعش و گەرانەوەیان بۆ ناچەکە لە ئەستۆی دەولەتی تورکدایە. بۆیە دەبێت هاوپەیمانی ناونەتەوەیی سەبارەت بە هێرشەکانی دەولەتی تورک هەلوێستی خۆیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکانی ناونەتەوەییدا پیشان بدەن.