حه‌سه‌ن كۆچه‌ر یاریده‌ده‌ری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌رێوه‌به‌راه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه) نیشاندا به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌ی سێماڵكاوه. كۆچه‌ر باسی له‌وه‌كرد، كه داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری دۆخێكی مرۆیی نییه، بڕیارێكی سیاسییه.
كۆچه‌ر به بیریهێنایه‌وه پارتی به هیچ جۆرێك وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكانه ناداته‌وه، كه له سێماڵكا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و وتی، "ته‌رمی رۆڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانمان كه له به‌رخۆدان له دژی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هید بوون به‌ده‌ست په‌ده‌كه‌وه‌یه. ته‌رمی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و په‌ده‌كه‌وه شه‌هید كراون راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ناكرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی له ناو بنه‌ماڵه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا بووه‌ته هۆكاری توڕه‌بوونێكی زۆر. بێگومان بنه‌ماڵه‌كان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌بڕن. هه‌ڵسوكه‌وتێكی له‌و جۆره‌ی په‌ده‌كه مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
په‌ده‌كه به شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕشی رۆژئاوادا كرد
له راستیدا مامه‌ڵه‌ی په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ شۆڕشی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وام به‌و جۆره بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا نه‌كرد. هه‌موو كات به چاوی دوژمن لێی روانیوه. نه‌ك وه‌ك گه‌لێك كه شۆڕشی خۆی ئه‌نجامداوه و داوای ماف و ئازادییه‌كانی خۆی ده‌كات، له بری ئه‌وه په‌ده‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوژمنی بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
په‌ده‌كه به‌رده‌وام ده‌روازه‌ی سنووری سێماڵكای وه‌ك كارتێكی فشار و هه‌ڕه‌شه له دژی گه‌لی رۆژئاوا به‌ركارهێناوه. پێیوایه كه به‌م جۆره ده‌توانێت ئیراده‌ی گه‌ل بشكێنێت، به‌ڵام خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت.
له‌راستیدا پێویسته ده‌روازه‌ی سنووری وه‌ك ئامێرێكی سیاسی به‌كارنه‌هێنرێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی بابه‌تێكی مرۆڤییه. به‌كارهێنانیان وه‌ك ئامرازێكی فشار و هه‌ڕه‌شه كارێكی راست نییه".
حكومه‌تی دیمه‌شقیش هه‌مان رۆژ دایخست
حه‌سه‌ن به بیریهێنایه‌وه، كه هه‌مان ئه‌و رۆژه‌ی په‌ده‌كه ده‌روازه سنوورییه‌كانی داخست، حكومه‌تی دیمه‌شقیش ده‌روازه‌كانی داخستن و له درێژه‌دا وتی، " هه‌مان ئه‌و رۆژه رژێمیش ده‌روازه‌كانی منبج و ته‌بقای داخست. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه كه گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا گه‌مارۆ بده‌ن ئیراده‌یان بشكێنن. گه‌مارۆكان چه‌نده توند بكه‌نه‌وه، پێیان وایه كه ده‌توانن گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بێزار بكه‌ن. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه بڵێم: گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا شۆڕشی خۆی ئه‌نجامداوه و ده‌ستبه‌رداری نابێت. ئێمه ده‌ستبه‌رداری شۆڕشه‌كه‌مان نابین. له‌وانه‌یه هه‌ندێك دژواری و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه بێنه ئاراوه، به‌ڵام ناتوانن ئیراده‌مان بشكێنن.
داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان گوشارێكی سیاسییه. هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆخی مرۆییه‌وه نییه. با په‌ده‌كه ته‌رمی ئه‌و بنه‌ماڵانه راده‌ست بكاته‌وه. گه‌ل ته‌رمه‌كانی خۆی ده‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌یده‌یته‌وه به دڵنیاییه‌وه توڕه ده‌بێت. بنه‌ماڵه‌كان له به‌ر دڵخۆشی خۆیان نه‌چوونه‌ته ئه‌و شوێنه. داخستنی ده‌روازه‌ی سنووری كارێكی راست نییه. ئێستا له راگه‌یاندنه‌كانی خۆیانه‌وه پرۆپاگه‌نده بڵاوده‌كه‌نه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له بازاڕه‌كانی خۆراكی سه‌ره‌كی نه‌مابێت پڕۆپاگه‌نده ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ ده‌روازه‌كه‌ت داخستووه و ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره‌ش هه‌بێت هه‌ر تۆ هۆكاری. ئه‌و گه‌له‌ی له‌وێیه هۆكار نییه. تۆ ته‌رمه‌كان راده‌ستی گه‌ل بكه‌ره‌وه ئه‌وان خۆیان له‌وێ نامێنن. له رووی یاساییه‌وه مافی خۆیانه كه داوای ته‌رمه‌كان بكه‌نه‌وه. له شه‌ڕدا ئه‌وه مافێكه. چه‌ندین رۆژه بنه‌ماڵه‌كان له‌و شوێنه‌ن و ته‌رمه‌كانی خۆیان ده‌وێته‌وه، به‌ڵام په‌ده‌كه نایانداته‌وه. ئه‌وه نه وڵاتپارێزییه و نه نه‌ته‌وایه‌تیشه.
له بری ئه‌وه‌ی پشتگیری بده‌یته گه‌لێك كه شۆڕشی كردووه، تۆ ده‌روازه‌ی سنووری له‌سه‌ر داده‌خه‌یت. ئه‌و كاته تۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك جێبه‌جێ ده‌كه‌یت. ئه‌وه‌ی په‌ده‌كه ده‌یكات زۆر به دڵی ده‌وڵه‌تی تورك و به كه‌ڵكی ئه‌وان دێت و له به‌رژه‌وه‌ندیاندایه. ده‌وڵه‌تی توركیش هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كات. به‌و جۆره ده‌یه‌وێت ئیراده‌ی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بشكێنێت. ئه‌و كرده‌وانه‌یان شه‌ڕی تایبه‌ته. بێگومان ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات. په‌ده‌كه چه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته پێداگری بكات ئه‌وه‌نده ده‌بێته مایه‌ی دڵخۆشی ده‌وڵه‌تی تورك. به‌ڵام زۆر به راشكاوی ده‌ڵێم، ئێوه ناتوانن ئیراده‌ی گه‌لی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بشكێنن. ئێمه به هه‌ر جۆرێك بێت پێداویستییه‌كانمان دابین ده‌كه‌ین. بانگه‌وازی من بۆ گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه بڕوا به پڕوپاگه‌نده‌كانیان نه‌كه‌ن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان وشیار بێت و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت".
ژ.ت