چالاكیی هه‌ڵدانی خێمه له سێماڵكا پێینایه چوار مانگه‌وه. ئه‌حمه‌د مه‌حمود هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی زه‌حمه‌تكێشانی ده‌ربێسیه، كه به‌شداری چالاكییه‌كه‌ی كردووه رایگه‌یاند، یه‌كێتی و سه‌ندیكاكان هه‌موویان پشتیوانی له چالاكییه‌كه ده‌كه‌ن.
مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌ده‌كه له بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و چالاكوانان بداته‌وه، ده‌روازه‌ی سنوریی داخستووه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ته‌رمی شه‌هیده‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه درێژه به‌و چالاكییەکە ده‌ده‌ن.
حه‌سه‌ن عه‌بۆ باوكی عه‌لی عه‌بۆ (دڵبرین باز)، كه له ساڵی 2017 له ره‌قا شه‌هید بوو، رایگه‌یاند، ئه‌وان پێداگرن له‌سه‌ر چالاكیه‌كه‌یان. حه‌سه‌ن عه‌بۆ وتی، "خه‌ڵكی رۆژئاوا له باشور زۆر شه‌هیدیان داوه و ئاماده‌ن گیانبازی دیكه‌ش بكه‌ن".
حه‌سه‌ن عه‌بۆ ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر به داخستنی ده‌روازه‌ی سنوری نیشاندا و وتی، "په‌ده‌كه لای وایه، كه به داخستنی ده‌روازه‌ی سنوری گه‌ل برسی ده‌كات. به‌ڵام خه‌ڵكی رۆژئاوا ده‌ستبه‌رداری ماف و داواكارییه‌كانیان نابن. ئابڵۆقه‌دان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه دانانێت. ئێمه درێژه به تێكۆشانه‌كه‌مان ده‌ده‌ین و تا ته‌رمی شه‌هیده‌كانمان وه‌رده‌گرینه‌وه، ئێمه درێژه به چالاكیه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".
ژ.ت