چالاکییەکانی پرۆژەی 'ڕۆژانی شانۆ' بۆ منداڵان دەستیپێکرد
'ڕۆژانی شانۆی' پرۆژەیەکە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان بۆ بوارەکانی شانۆ، مۆزیک و سەیرکردنی فیلم دەستیپێکرد. منداڵانی تەمەن ٩ تا ١٢ ساڵی لەو پەرەوەردە سێ مانگییەدا بەشداردەبن.
'ڕۆژانی شانۆی' پرۆژەیەکە بۆ پەروەردەکردنی منداڵان بۆ بوارەکانی شانۆ، مۆزیک و سەیرکردنی فیلم دەستیپێکرد. منداڵانی تەمەن ٩ تا ١٢ ساڵی لەو پەرەوەردە سێ مانگییەدا بەشداردەبن.
پرۆژەی 'ڕۆژانی شانۆی' کە لە لایەن تەڤگەری چاند و هونەری دیموکراتیکی میزۆپۆتامیا (تەڤ-چاند)، تەڤگەری چاندی ژنی مانگی زێڕین و کۆمیتەی منداڵانی شلێر پار پێکەوە بۆ خزمەتی پەرەوەردەکردنی منداڵان لە بوارەکانی هونەر و شانۆدا بەڕێوەی دەبەن، دەستیپێکرد.
پرۆژەکە بە شێوەی کاری گرووپیە، گرووپێکیان لە شارەکانی ڕمێلان و دێرکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە کامپی نەورۆز چالاکییان ئەنجام دا. هەروەها لە کانتۆنی شەهبا و عەفرین ١٢ گرووپی شانۆی منداڵان دامەزرێنراوە بۆ پەروەرەدەکردنی منداڵان.
ئەم پرۆژەیە لە دوای کۆتایهاتنی وەرزی خوێندن واتە لە هاویندا بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی پاردا تەنها لە چوارچێوەی دامەزراندی گرووپی شانۆیی و پەرەوەردەی شانۆییدا کارەکانی بەڕێوەدەبرد، بەڵام لەمساڵدا کار و چالاکی مۆزیک و تەماشکردنی فیلمیش وەک پەرەوەردەکردن بەڕیوەدەبەن.