پشتگیری لە بەرخۆدانی شەهبا، شێخمەقسود و ئەشرەفیە لە مەرامبەر گەمارۆکان دەکرێت
کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی، پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی دانیشتوانی شەهبا، گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەبەرامبەر گەمارۆکان پیشاندا.
کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی، پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی دانیشتوانی شەهبا، گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب لەبەرامبەر گەمارۆکان پیشاندا.
ئەندامانی کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی لە ناوەندی شاری قامشلۆ کۆبوونەوە و بە راگەیەندراوێک، گەمارۆی حکومەتی دیمەشقیان لەسەر دانیشتوانی شەهبا، گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە شەرمەزار کرد. جیهان حسێن ئەندامی کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوکرا کە زیاتر لە دوو مانگە حکومەتی دیمەشق گەمارۆی خستووەتە سەر دانیشتوانی شەهبا، گەڕەکەکانی شێخمەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب و رێگە نادات سووتەمەنی، دەرمان و خواردن بگاتە دەستیان. هەروەها باسی ئەوەشکرا کە ئەگەر گەمارۆکان بەردەوام بێت کارەساتی مرۆیی دروست دەبێت کە سەدان هەزار کەس پەنابەر دەبن.
هەروەها گەمارۆکە شەرمەزار کرا و داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤکرا کە بە رۆحێکی بەرپرسیارانە بچنە ناوچە گەمارۆدراوەکان، دۆخی بژێوی و زیان و نەبوونی سووتەمەنی و دەرمان و خواردن ببینن و کۆتایی بە گەمارۆکان بهێنن.
ئەندامانی کۆبەندی عەفرینی کۆمەڵایەتی دەشڵێت، " پشتگیری لە بەرخۆدانی دانیشتوانی ناوچە گەمارۆدراوەکان دەکەین و هیوادارین بگەڕێنەوە بۆ زێدی زەیتون شاری عەفرین."
ف.ق