پێویستە لە هەرێمی فورات کشتوکاڵ دەوڵەمەندتر بکەین

هاوسەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵی هەرێمی فورات سەوسەن دابان ڕایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر سەرچاوەکانی هەرێم و بڕینی چەمی فورات کاریگەری لەسەر کشتوکاڵی هەرێمەکە دەکات و وتی:" پێویستە کشتوکاڵمان پەرەپێبدەین".

لە هەرێمی فورات ئامادەکاری بۆ کاروباری کشت و کاڵی ساڵی داهاتوو دەکرێت کە گەنم، جۆ، کەموون، نیسک و شتی دیکە لە هەرێم بچێندرێت. دوای ئەوەی دەوڵەتی تورک هێرشی وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای کرد، لەو کاتەوە گاز بەکەمی دەست دەکەوێت. ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر کشت وکاڵ دروست کردووە.

هاوسەرۆکی لێژنەی کشت وکاڵی هەرێمی فۆرات سەوسەن دابان سەبارەت بە داچاندنی ئەمساڵ لە هەرێمی فورات لەگەڵ ئاژانسی فورات قسەی کرد.

دابان دەست نیشانی کرد ئەمساڵ بەخێرو بەرەکەت تێپەڕی و وتی:" بەرهەمی گەنم، جۆ و دەخڵ و دانی هەرێم دەوڵەمەند بوو. لە هەرێمی فورات ١٧٠هەزار تەن گەنم لە جوتیاران بەشی ئاوی و دەیمی وەرگیراوە. هۆکاری ئەم دەوڵەمەندییە باران بارینی زیاد و بەهۆی بەرهەمی سوتەمەنی بوو."

سەوسەن دابان ئەوەشی گوت بەپێی بڕیاری ئیدارەی خۆسەر بۆ بەدەست هێنانی مادەی سوتەمەنی، دەبێت سەردانی ئیدارەی کشت و کاڵی بکەین و وەها بەردەوام بوو:" بۆ وەرگرتنی کیمیاوی، دانە و مادەی سووتەمەنی دەبێت سەردانی ئیدارەی خۆسەر بکەین."

هەروەها سەوسەن دابان وتی: بەسەدان جوتیار بۆ وەرگرتنی گازوایل سەردانی لێژنەکە دەکەن. لەبەر ئەوە وێستگەکانی نەوت بەئامانج گیراون و لەکار کەوتوون. ئەڵبەت ئارمانجی دەوڵەتی تورک هەر ئەوە بوو ژێرخانەکانی هەرێم بەئامانج بگرێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا دابان وتی: بڕێنی ئاوی فورات کاریگەری زۆری لەسەر هەرێم دەکات. زۆربەی جوتیارانی چەمی فورات لەسەر ئەو ئاوە بەرهەمی کشت و کاڵی دەکەن. بەڵام بە هۆی بڕینی ئاوی فوراتەوە کاریگەری زۆر دروست بووە، بۆیە دەبێت هاوکاری جوتیاران بکەین، هیوادارین لەم نزیکانە مادەی سووتەمەنی پێویست دابین بکەین و کشت و کاڵی ساڵی داهاتووی هەرێمەکەمان  دەوڵەمەنتر بکەین.