'پێویستی بە پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی نوێ هەبوو'

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی مەسەدە رایگەیاند، دوای ئەوەی رەقە، دێرەزۆر و تەبقا رزگارکران، پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی ئامادە نەکرا و پێویستی بە پەیماننامەیەکی بەم شێوەیە هەیە.

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی مەسەدە رایگەیاند، دوای ئەوەی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی نوێ قبوڵکرا، لە رێگەی سیستمی هەڵبژاردن، بەڕێوەبەری دروست دەکرێت.

بەڕێوەبەری خۆسەر لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢١دا کۆمیتەیەکی بچوکی لە ٣٠ کەس پێکهێنا. ئامانجی کۆمیتەکە ئەوە بوو کە ڕەشنووسی پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی دروست بکەن. کۆمیتەکە دوای دوو مانگ ڕەشنووسەکەی ئامادە کرد.
 

کۆمیتەی دروستکردنی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ١٧ی شوباتدا لە حەسەکە چوار کۆبونەوەی گەورەی ئەنجامدا و ١١ رۆژ کۆبونەوە لەبارەی پەیماننامەکە ئەنجامدرا.

١٥٦ ئەندامی کۆمیەتەکە، بەرپرسانی بەڕێوەبەری خۆسەر، پارتە سیاسیەکان، بزوتنەوەی گەنجان، یاساناسان و ئەندامانی دەزگا مەدەنیەکان بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی پەیماننامەکەی کرد و وتی، " دوای ئەوەی رەقە، دێرەزۆر و تەبقا رزگارکردن، پێویستی بە پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی هەبوو. پێویستیەکی زۆر گەورە بوو. لە پەیماننامەی نوێدا پێکهاتە و گۆڕەپانی نوێ هەبوون. لەلایەکی ترەوە زیاتر لە ١٠ ساڵە لە سوریا لەبارەی قەیرانەوە، هیچ چارەسەریەک نییە و ئاستەنگیەکان زۆرن. بۆ ئەوەی باش نوێنەرایەتی گەلان بکرێت، ئەم شتانە وەک ڕەشنووسی دەستوریش دەتوانرێت هەڵبسەنگێنین. ئەمەش دەتوانرێت نوێنەرایەتی قۆناغی دروسکردنی دەستوری گشتی و دینوکراسیبوونی سوریا بکات، دەتوانین ئەمە وەک تێکستی ئامادەکاریەکنیش هەڵبسەنگێنین."

شێوەی کۆتایی ڕەشنووسەکە

ئەمینە عومەر باسی ئەوەشی کرد کە لە تێکستەکەدا ٩٣ خاڵ هەن و کۆمیتەکە لەبارەیانەوە کار دەکات. کۆمیتەکە دواتر لە ٧ هەرێم بە بەشداری هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کۆبونەوەی ئەنجام دەدات. دواتر کۆمیتەکە لەبارەی پێشنیازەکان کۆدەبێتەوە کە ١٥٨ کەس کۆدەبنەوە. دواتر بۆ ئەنجومەنی گشتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رەوانە دەکرێت. دواتر کە نیقاشی لەسەرکرا ، فەرمی دەبێت و پرۆسەکە سەرلەنوێ دەستپێدەکات . بەپێی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی نوێ، پرۆسەی هەڵبژاردن و سیستمی بەڕێوەبەری دادەنرێت و بەڕێوە دەچن. ئامانجەکە ئەوەیەکە دوای قبوڵکردنی و بەر لە هەڵبژاردن، یاساکانی هەڵبژاردن لە رووی تەکنیکیەوە لەم چوارچێوەیەدا هەمواردەکرێنەوە.

ف.ق