پەیەدە: ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکی هەنوکەییە
پەیەدە ڕایگەیاند ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکی هەنوکەییە.
پەیەدە ڕایگەیاند ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکی هەنوکەییە.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پەیەدە دا هاتووە: "ئێمە ئەم مێژووە لە چوارچێوەی سیستەمی قڕکردنی بەکۆمەڵ دژی کورد دەنرخێنین، کە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە یەکلایی بکرێتەوە، چونکە هیچ لایەنێک چ لۆکاڵی بێت یان نێونەتەوەیی و هەر هێزێکی تر، ناتوانێت خۆی لە چارەسەری دیموکراسیانەی ئەم دۆزە بەدوور بگرێت. ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ویستی لە ڕێگەی تیۆری نەتەوەیی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک و ئازادی ژنان و ڕۆڵی پێشەنگایەتیی ژنەوە جڤاکێکی ئەخلاقی-سیاسی بنیات بنێت، هەروەها له ڕێی خۆڕێکخستنەوەی گەلی کورد خۆیان له سیاسەتی قڕکردنی سیاسی و سەربازی و چاندی بپارێزن.
ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نهێنییەکانی ئەو دەوڵەتانەی ئاشکرا کرد کە سیستەمی هەژموونی دژ بە ئیرادەی گەل بەکاردەهێنێت و هەوڵی سەرکوتکردنی هەبوونیان و لەناوبردنی مافە ڕەواکانیان دەدات، بەهۆی ئەوەوە لایەنە نێونەتەوەییەکان بەشدارییان لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرد و لە کەسێتییەکەیدا گەلی کورد و هەموو هێزە دیموکراتیک و ئاشتیخوازەکانیان کردە ئامانج.
پارتی پەیەدەمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە گرنگترین ئەرکی خۆی دەزانێ، ئێمە هەموو ئەو هێزە پیلانگێڕانە شەرمەزار دەکەین کە پلانیان داڕشت و ئەم پیلانگێڕییەیان ئەنجامدا و داوا لە جڤاکی نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، کۆتایی بەو گۆشەگیرییە بهێن، هەروەها داوا لە گەلی کورد و تەواوی گەلانی هەرێمەکە دەکەین، کە تێکۆشانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر بکەن، چونکە ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێویستییەکی هەنوکەییە".