قه‌سه‌ده: 22 چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، 22 چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كه به‌شداربوون له هێرشی سه‌ر زیندانه‌كه كوژراون.
قه‌سه‌ده رایگه‌یاند، 22 چه‌ته‌ی دیكه‌ی داعش كه به‌شداربوون له هێرشی سه‌ر زیندانه‌كه كوژراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی قه‌سه‌ده له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مڕۆ له حه‌سه‌كه‌دا 22 چه‌ته كوژراون كه هێرشیان كردبووه سه‌ر زیندانی سناعی خوێران و لای باكوری زیندانه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كراوه.
راگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (قه‌سه‌ده) به‌م جۆره‌یه:
"سه‌رله‌به‌یانی شه‌ڕی قورس له نێوان شه‌ڕڤانانمان و چه‌ته‌كانی داعشدا روویدا كه هێرشی زیندانی سناعی له گه‌ڕه‌كی خوێرانیان كردبوو. هێزه‌كانمان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوخۆ لای باكوری زیندانه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ كردووه.
له‌و شه‌ڕانه‌دا 22 چه‌ته كوژراون و چه‌ته‌یه‌كیش گیراوه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی چه‌ته‌كانی داعشدا گرتووه".
هـ . ب