قه‌سه‌ده دوو چه‌ته‌ی داعشی گرت كه یه‌كێكیان 'هێرشكارێكی خۆكوژ'بوو
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له دێره‌زور له كاتی ئۆپراسیۆندا دوو چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، كه له دێره‌زور له كاتی ئۆپراسیۆندا دوو چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركراون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی قه‌سه‌ده له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵه كه وه‌ك 'هێرشكاری خۆكوژ' په‌روه‌رده‌كرابوو.
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قه‌سه‌ده به‌م جۆره‌یه:
"تێكۆشانمان له دژی تیرۆر به بڕیارداری به‌هێزه‌وه به‌رده‌وامه. تیرۆریزمی رێكخستنكراوی داعش كه ده‌یه‌وێت جارێكی تر له هه‌رێمه‌كه خۆی رێكبخاته‌وه و باڵاده‌ست بێت، رێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌گرێته‌به‌ر. چه‌ته‌كانی داعش له رێگه‌ی هێرشی خۆكوژی، به پاكتاوكردنی مه‌ده‌نیه‌كان هه‌وڵ ده‌دات مه‌ترسی له هه‌رێمه‌كه ساز بكات و مرۆڤه‌كان بۆ خۆی وه‌ك قه‌ڵغان به‌كارده‌هێنێت. ئه‌و شێوازانه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێكشكێنراون.
له رۆژی ١٥ی شوباتدا هێزه‌كانمان له شارۆچكه‌ی دیبانی سه‌ر به دێره‌زور ئۆپراسیۆنێكیان ئه‌نجامدا و دوو چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیركران. نیاز و ئامانجی هه‌ردوو چه‌ته‌كان هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور بوو.
تارق ره‌شید سه‌عید ئه‌لحه‌مۆ به ناسناوی ئوسامه قارداش كه هاووڵاتی عێراقیه، له چه‌ند شه‌ڕی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا به‌شدار بووه و ده‌ستی له خوێنی مرۆڤه بێتاوانه‌كاندا هه‌یه. وێڕای چه‌ته‌یه‌كی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به ناوی فه‌رهاد عه‌بدولره‌حمان ئه‌لتوركستانی به‌مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور له بیابانی پالمیراوه په‌ڕیبوونه‌وه بۆ دێره‌زور.
چه‌ته‌ی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به ناوی فه‌رهاد عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لتوركستانی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له توركیان، دچێته سوریا و له‌وێ ده‌چێته ناو داعشه‌وه. باوكی ئه‌و چه‌ته‌یه‌ش ئه‌ندامی داعش بوو كه له حه‌ڵه‌ب كوژرابوو. كاتێك هێزه‌كانمان له ساڵی ٢٠١٩دا شه‌ڕی كۆتاییان له باغوز ئه‌نجامدا ئه‌و چه‌ته‌یه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركران و له كه‌مپی هۆلدا راگیران. به هۆی كه‌می ته‌مه‌نیه‌وه له رێكخستنی به‌ناو گه‌نجانی خیلافه‌دا كه داعش بۆ منداڵانی رێكخستبوو به‌شداربوو. له‌وێ زۆرجار په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی و هزری داعشی بینیوه. به پێی دانپێدانانی چه‌ته‌كه به ناوی فه‌رهاد، ئه‌و له رێگه‌ی ئه‌ندامێكی رێكخستنه‌كه‌وه به ناوی 'به‌هار' له كه‌مپی هۆل ده‌رهێنراوه و كاره‌كه‌ی له كه‌مپه‌كه به ته‌واوی راگیراوه. رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرش، چه‌ته‌ی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ به شێوه‌ی خۆكوژی ره‌وانه‌ی دێره‌زور ده‌كات.
هه‌ردوو چه‌ته‌كه له یه‌ك ئۆپراسیۆندا گیراون. له دانپێدانانه‌كه‌یاندا ئاشكرابوو كه ئه‌وان له ناوچه‌كه پشێویان ناوه‌ته‌وه. له رێگه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌وه هێرشه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه رێگری لێكرا".
هـ . ب