قه‌سه‌ده: له مانگی حوزه‌یراندا ١٧ چه‌ته ده‌ستگیركراون
قه‌سه‌ده له باره‌ی ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له مانگی حوزه‌یران راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له مانگی حوزه‌یراندا ١٧ چه‌ته‌یان ده‌ستگیركردووه.
قه‌سه‌ده له باره‌ی ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له مانگی حوزه‌یران راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان له مانگی حوزه‌یراندا ١٧ چه‌ته‌یان ده‌ستگیركردووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) له‌باره‌ی ئاماری ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كانی مانگی رابردوو له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجامدراون، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
" یه‌كینه‌كانی تایبه‌تی هێزه‌كانمان (یات) ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆیان له دژی شوێن، ئه‌ندامان و سه‌رچه‌ته‌كانی رێخراوی تیرۆریستی داعش له هه‌رێمه جیاجیاكانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی درێژه‌پێده‌ده‌ن.
هێزه‌كانمان له مانگی حوزه‌یراندا ١١ ئۆپراسیۆنی ئه‌منییان له دژی شوێن و بنكه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجامداوه، له ئه‌نجامدا ١٧ چه‌ته‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه گیراون، كه زۆرینه‌یان سه‌رچه‌ته بوون و دوو سه‌رچه‌ته‌ش كوژراون. ئه‌و چه‌تانه پلانیان هه‌بوو كه هێرشی تیرۆریستی بكه‌نه سه‌ر گه‌لی هه‌ریچمه‌كه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا مینیان ئاماده‌ده‌كرد و به‌سه‌ر شانه نهێنییه‌كاندا دابه‌شیان ده‌كردن، بۆ ئه‌وه‌ی له خاڵه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و ماڵان بیانته‌قێننه‌وه. جیا له‌وانه‌ش پلانیان بۆ تیرۆركردنی ئه‌ندامانی دامه‌زراوه به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كان، سه‌رۆك و ریشسپییه‌كانی عه‌شیره‌ته‌كان داده‌نا و به ناوی فیدیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌رگرتنی زه‌كاتیان لێده‌كردن.
هێزه‌كانمان چه‌ندین چه‌ك، كه‌رسته‌ی سه‌ربازی و ئامێری په‌یوه‌ندی كه به‌ده‌ست تیرۆریستانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه. هه‌روه‌ها له لێپرسینه‌وه‌دا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سه‌رچه‌ته‌كان له‌و هه‌رێمانه‌ی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه ده‌وڵه‌تی تورك داگیریكردون هه‌یه، به تایبه‌تی له سه‌رێكانی و گرێ سپی. ئه‌وان هاوكاری مادی و سه‌ربازییان له سه‌رچه‌ته‌كان له ناو چه‌ته‌كانی داگیركاری تورك كه ناوی سوپای نیشتمانی سوریایان له خۆیان ناوه، وه‌رگرتووه.
هـ . ب