قەسەدە: ١٧ شەڕڤانمان شەهید بوون
قەسەدە رایگەیاند، لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە ١٧ شەڕڤان و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهید بوون و ٢٣ی دیکەش برینداربوون.
قەسەدە رایگەیاند، لە هێرشەکەی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە ١٧ شەڕڤان و هێزی ئاسایشی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان شەهید بوون و ٢٣ی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەی شەهید و بریندارەکانی هێرشی شانەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر زیندانی غوێرانی حەسەکە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"لە هێرشی تیرۆریستیی ئەمدوایەی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە لە ٢٠ی کانوونی دووەمەدا، شەڕڤانانی ئێمە بەرخۆدانێکی بێوێنەیان لە پێناو پاراستنی ناوچەکە و دانیشتوان و ئاسایشی جیهان بەڕێوەبرد. هەروەها شەڕڤانان بەو فیداکارییانە ڕێگەیان بە پلانی تیرۆریستان بۆ دستگرتن بەسەر زیندانەکەدا نەدا و رێگەیان لە رفاندنی تیرۆریستان گرت.
ئێمە وەک قەسەدە بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنین، کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتاوە تا ئێستا ١٧ شەڕڤانمان لە هێزە سەربازییەکان و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزارییەکان لە بەرامبەر هێرشی تیرۆریستی و هەڵاتنی چەتەکان لە زیندانی سەناعە شەهید بوون. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ ٢٣ هەڤاڵمان و کرێکارە مەدەنییە بریندارەکان دەخوازین.
فیداکاری و بەرخۆدانی شەهیدەکانمان سەرچاوەی هێزن بۆ هەموو شەڕڤانانی ئێمە بۆ درێژەدان بە تێکۆشانی دژ بە ڕێکخستنی تیرۆریستی داعش و پشتیوانەکانیان".
ژ.ت