قەسەدە: ٢٣ دیلی دیکە لە دەستی داعش ڕزگارکران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە بڵاویکردەوە، ١٧ کارمەندی دیکەی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی قەسەدە بڵاویکردەوە، ١٧ کارمەندی دیکەی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ١٧ کارمەندی دیکەی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و سەربازیی ئەم بەیانییەی هێزەکانمان دا ٦ کارمەندی زیندان رزگارکران، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دیلکرابوون. لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ دا هێزەکانمان ١٧ دیلی دیکەیان ڕزگارکرد و بەوەش ژمارەی ئەو دیلانە، کە لە بەیانیی دوێنێوە ڕزگارکراون گەیشتووەتە ٢٣ کەس.
ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ئاسایشی هێزەکانمان لە زینداندا بەردەوامە".
ژ.ت