قەسەدە ٦ چەتەی دەستگیرکرد کە کەسێکیان بەرپرسی کوشتن و مینەکانی داعشە

قەسەدە لە ئۆپەڕاسیۆنی گوندەکانی حەسەکە و دێرەزۆردا ٦ چەتەی داعشی دەستگیرکرد کە کەسێکیان بەرپرسی کوشتن و مینەکانی داعشە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) راگەیەنراوێکی لەسەر تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە هاوکاری هێزەکانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ٢ ئۆپەڕاسیۆنی لەدژی شانە شاراوەکانی داعش ئەنجامداوە.

قەسەدە ئۆپەڕاسیۆنی یەکەمینی لە هەرێمی ئەلحەواییجی سەر بە دیرەزۆر و ئۆپەراسیۆنەکەی دیکەی لە شاروچکەی مەرگەدای ناوچەی شەدادی حەسەکە ئەنجامداوە.

قەسەدە ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هەردوو ئۆپەراسیۆنەکەدا ٦ چەتەی شانە شاراوەکانی داعش کە یەکێکیان بەپرس بووە لە کوشتن و چاندنی مین دەستگیرکراون، هەروەها دەست بەسەر رێژەیەک چەک و تەقەمەنی و مین و پارەدا گیراوە.

ف.ق