قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاست نین

قەسەدە رایگەیاند کە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاست نین کە دەڵێت، ٦ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون.

قەسەدە تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، " وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ٢٦ی کانونی یەکەمدا ٣ و لە ٢٧ی کانونی یەکەمدا ٣ شەڕڤانی قەسەدە کاتێک ئامادەکاری هێرشیان کردووە، شەهید بوون. ئەو بانگەشانە ڕاست نین. لەو ناوچانە هیچ جموجووڵێکی هێزەکانمان نەبووە."

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم مانگەی دواییدا، بانگەشەی درۆ زۆر جار بڵاودەکاتەوە.

قەسەدە لە ١٠ی کانونی یەکەمیشدا بانگەشەیەکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆ خستەوە و وتی، " وەزارەتی بەرگری تورک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە ١٨ی کانونی یەکەمدا ٧ و لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا ٤ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون، بەڵام ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە."

قەسەدە لە ١٣ی کانونی یەکەمدا باسی ئەوەی کردبوو کە بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێزەکانمان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان و ٢ شەڕڤانمان شەهید بووە. ئەو هەواڵانەش ناڕاستن. لەو هەرێمانە هیچ هێزێکی ئێمە نییە."

لە مانگی تشرینی یەکەمیشدا قەسەدە بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکی بەدرۆ خستبووەوە.

ف.ق