قەسەدە: بانگەشەکانی دەوڵەتی تورک ناڕاستە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند لە هێرشەکاندا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هیچ شەڕڤانێکیان شەهید نەبووە و قسەکانی دەوڵەتی تورکی بەدرۆ خستەوە.
قەسەدە پەیوەست بە بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە دەڵێت شەڕڤانی قەسەدە لە هێرشەکان شەهیدبوون، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە هاتووە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەشە دەکات، گوایە لە سێیەم ڕۆژی هێرشی چەتەکان بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەند شەڕڤانێکمان شەهیدبوون.
ئەم بانگەشەیە ناڕاستە. لە هێرشە بەردەوامەکاندا، هیچ شەڕڤانێکمان نە بریندار نە شەهید بوون. هێرشەکان بەگشتی دەکرێتە سەر ژێرخان و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوەکان. دەوڵەتی تورک سێ ڕۆژە لەڕێگەی هێرشەکانەوە تاوانی شەڕ دژی ٥٠ هەرێم ئەنجام دەدات.
دیمەنەکانی تاوانی شەڕی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، وێرانکردنی سیستەماتیکی دامەزراوەی خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان، هەروەها هێرشی ئەنقەست دژی سەرچاوەی ژیانی ملیۆنان مرۆڤ، بانگەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەدرۆ دەخاتەوە و شکستی ئەم دەوڵەتە دەردەخات".