قەسەدە بارەگاکانی سوپای داگیرکەری کردە ئامانج
قەسەدە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ھێرشەکاندا بارەگاکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر لە باکور و ڕۆژئاوای عەین عیسا و سەرێکانی کردە ئامانج.
قەسەدە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی ھێرشەکاندا بارەگاکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر لە باکور و ڕۆژئاوای عەین عیسا و سەرێکانی کردە ئامانج.
قەسەدە ڕایگەیاند، کە لە دژی ھێرشە قرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا، لە باکوور و ڕۆژئاوای عەین عیسا و سەرێکانی بارەگای داگیرکەرانیان کردە ئامانج.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە رایگەیاند، کە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەدا، ھێزەکانیان لە دژی بارەگاکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر لە باکوور و رۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا و باشووری سەرێکانی چالاکیان ئەنجامدا.
لە ئەنجامدا زۆرێک لە سەرباز و چەتەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەر کۆژران و برینداربوون.
قەسەدە دەستنیشانی کرد، کە زانیاری بەرفراوانتر سەبارەت بەم پرسە بڵاودەکەینەوە.