قەسەدە چالاکی تۆڵەسەندنەوەی ئەنجامدا

قەسەدە، بۆ شەهیدانی هێرشەکەی دێرک، بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی گرێ‌سپی و سەرێکانی، چالاکی تۆڵەسەندنەوەی دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، پەیوەست چالاکییەکان ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

" بەئامانجی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی هێرشەکەی سەر شاری دێرک و بەبۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی شارەکانی گرێ‌سپی و سەرێکانی، هێزەکانمان لە ٩ و ١٠ ی تشرینی یەکەم، چالاکی سەربازیان دژی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەنجامدا.

وردەکارییەکانی پەیوەست بە چالاکییەکان بەم شێوەیەن؛

- لە ٩ ی تشرینی یەکەم هێزەکانمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بنکەی سوپای داگیرکەری تورک لەبەرامبەر گوندی سەیدە لە عەین عیسا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو. هەروەها سیستەمی ڕادار و کامێرای چاودێری لە بنکەکە و خاڵی بازگە و چاودێری لەناوبراون.

ڕۆژی١٠ی تشرینی یەکەم هێزەکانمان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بنکەی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی دیبیس لە عەین عیسا. لە ئەنجامدا ٣ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی داگیرکەر نەزانرا. هەروەها گورز لە تانکێکی سەربازی و سەنگەرەکانی داگیرکەران وەشێنرا".