قەسەدە دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعشی راگەیاند
قەسەدە رایگەیاند کە لە ئەنجامی هاوکاری نێوان هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و قەسەدە سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەبو خەلیل ئەلفەدانی دەستگیرکراوە.
قەسەدە رایگەیاند کە لە ئەنجامی هاوکاری نێوان هاوپەیمانی نێونەتەوەیی و قەسەدە سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەبو خەلیل ئەلفەدانی دەستگیرکراوە.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە رێگەی راگەیەندراوێکەوە دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعشی ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی هاوکاری بەهێز و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نوان قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دژی داعش لە هەرێمەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی هاوپەیمانی نوێنەتەوەیی ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو سەرچەتەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بە ناوی ئەبو خەلیل ئەلفەدانی لە باکووری سوریا دەستگیرکردووە.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ئەو سەرچەتەیەی داعشیان رادەستی هێزەکانمان کردووە. لەبارەی تاوانەکانی بەرامبەر بە گەلەکەمان و پلانەکانیان بۆ هێرشە تیرۆریستیەکان کە لە زۆر دەوڵەت ئەنجامدراون، لێپرسینەوە لەگەڵ ئەلفەدانی تیرۆریست بەڕێوەچووە.
هاوکاری نێوان هێزەکانمان و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لەپێناو ریشەکێشکردن و کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەئاستێکی بەهێزدایە".
هـ . ب