قەسەدە: دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانیانی بۆردومان کرد

قەسەدە بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومانکرد، کە یەکێک لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانیان بە ناوی ئۆرم ماروکی تێدا بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنییی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومانکرد، کە یەکێک لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانیانی تیادا بوو.

قەسەدە لەبارەی ئەو بۆردومانەوە ئەم زانیارییانەی بڵاو کردەوە:

"فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکیان بۆردومانکرد، کە ئۆرم ماروکی ئەندامی فەرماندەیی گشتیی ئەنجومەنی سەربازی سوریانیانی تیادا بوو. بۆردومانەکە کاتێک ڕوویداوە، کە ئۆرم لەگەڵ لایەنی رووس دا دەڕۆیشتن بۆ وێستگەى کارەبای تلتەمر، کە دەوڵەتی تورک ئێوارەی ئەو رۆژە بۆردومانی کردبوو.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئۆرم ماروکی و وەرگێڕەکەی برینداربوون".

ژ.ت