قەسەدە کۆتایی ئۆپەراسیۆنی دژبە داعشی لە عەجیج ڕاگەیاند
قەسەدە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش کە بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکانیدژبە داعش لە عەجیج دەستیپێکردبوو، کۆتایی هات .
قەسەدە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی دژی چەتەکانی داعش کە بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکانیدژبە داعش لە عەجیج دەستیپێکردبوو، کۆتایی هات .
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک -قەسەدە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: هێزەکانی ئێمە ئەمرۆ ١٢ی گولان ئۆپەراسیۆنی پشکنین لە عەجینی لە باکوور و ڕۆژهەلاتی گوندەوارەکانی دێرئەزۆر کۆتایی پێهێنا.
ئۆپەراسیۆن بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکان لە ئاسمان و زەوییەوە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام بوو. هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە چاودێری دۆخەکەیان دەکرد و چەندین شوینی حەشاردانی داعشیان کردە ئامانج.
هێزەکانی ئێمە بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگەی قاچاخی چەتەکانی داعش بۆ ئەوەی کە لەهەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جمووجووڵ بکەن و دەربازی حێراق بوون، لە هەرێمی عەجیج ئۆپەراسیۆن بەڕێوە چوو. لەئەنجامدا ئەو رێگە و تۆنێلانەی کە داعش بەکاریان دەهێنا دۆزرانەوە و خاپوور کران. ١٢ تونێل خاپوور کرا.
لە هەمان چوارچێوەدا هێزەکانی ئێمە ، لە نزیک سنووری عێراق و هەرێمەکانی ڕووباری فورات گەشتی هاوبەشیان ئەنجامدا. لەگەل زۆرێک لە دانیشتووانی هەرێمەکە کۆبوونەوە و دڵنیاییان بە گەلی هەرێمەکە دا کە ئەوان لە هێرشی و مەترسی داعش دەپارێزن.
ک-ش