قەسەدە: لە دێرەزور٤ چەتەی داعش دەستگیرکران

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند، لە دێرەزور ٤ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

بە گویرەی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) یەکینەکانی دژەتیرۆر (یات) بە بەشداری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دژی چەتەکانی داعش لە دێرەزور و شەداد دوو ئۆپراسیۆنیان ئەنجامداوە.

هەر دوو ئۆپراسیۆنەکە لە ١٢ و ١٩ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراون. لە ئەنجامدا ٤ تیرۆریست کە ئامادەکاریان بۆ هێرشی تیرۆریستی لە دژی خاڵە سەربازی و ناوەندە مەدەنییەکانی هەرێمەکە دەکرد، دەستگیرکران.

لە ئۆپراسیۆنەکەدا ئەم چەک و تەقەمەنیانە دەستیان بەسەردا گیرا:

٢ کڵاشینکۆف

٢ ئێم فۆر

٣ دەمانچە

تفەنگێک

کامێرایەک

پشتێنێکی سەربازی

٢ تەلەفون

بڕێکی زۆر جبەخانە

هـ . ب