قەسەدە لە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک: ٥ سەرباز کوژراون
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان داوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٥ سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان داوەتەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، ٥ سەربازی دەوڵەتی تورک کوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢ چالاکیان ئەنجامداوە.
ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە وەهایە:
"هێزەکانمان، لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٢ چالاکیی سەربازی کاریگەریان دژی بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا. هێزەکانمان، دوێنێ (پێنجشەممە)، ٢ چالاکیی کاریگەریان دژی بنکەکانی باب ئەلفەرەج و عەبدولحەی لە هەرێمە داگیرکراوەکان لە باکوری شارۆچکەی تەل تەمر ئەنجامدا. لە ئەنجامدا، ٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران و دەیان سەرباز بریندار بوون".