قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندنی ڕاگەیاندنی قەسەدە لەسەر شەهیدبوونی ٢ شەڕڤانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"هاوڕێمان کۆبانێ (ئەحمەد محەمەد کەنجۆ) لە بەرەی کۆبانێ لە کاتی ئەرکی خۆیدا شەهید بوو. هاوڕێمان دژوار قدوربەگ (محەمەد عەبدولعەزیز ئۆسێ) لە بەرەی دێر حافردا لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر هەرێمەکە شەهید بوو.

هاوڕێمان کۆبانێ بە فیداکاری و دڵسۆزی لە ناو ڕیزەکانماندا تێکۆشانی دەکرد. لەگەڵ بەرزی ئەخلاقی و خۆشەویستی بۆ تێکۆشان و پابەندبوونی بە ڕێنمایی و ڕێبازە دیسپلینییەکان، ئاستێکی پێشکەوتووی ئەزموونی سەربازی و زانابوونی لەسەر ئامانجەکانی تێکۆشان بەدەستهێنا.

هاوڕێ دژوار قدور بەگ هاوڕێیەکی بوێربوو، لە سەختییەکان نەدەترسا. بە ڕۆحی تێگەیشتن و خۆشەویستی زانین لە هەموو شتێکی نوێ نزیک دەبووەوە. گەورەترین خەمی ئەو خەبات و تێکۆشانی هاوبەش بوو؛ چونکە دەیزانی تێکۆشانی هاوبەش ئەنجامێکی گەورەتر و گەرەنتی زیاتری هەیە. بۆیە پەیوەندییەکەی لەگەڵ هەڤاڵانی زۆرتر بوو. شەهیدبوونی کاریگەری زۆری بەجێهێشت.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهید دەکەین. بڕیاری فراوانکردنی تێکۆشانی بەرخۆدانمان، تێکۆشان و بە دی هینانی ئامانجەکانی شەهیدان زیاتر دەکات."

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدان بەمجۆرەیە:

ناوسناو: کۆبانێ

ناو و پاشناو: ئەحمەد کەنجۆ

ناوی دایک و باوک: عەدولێ- مەحمود

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

شوێن و مێژووی شەهید بوون: کۆبانێ-٢٦ی ئاداری ٢٠٢٥

ناوسناو: دژاور قدور بەگ

ناو و پاشناو: محەمەد قسێ

ناوی دایک و باوک: ئیلهام عوسمان- عەبدولعەزیز

شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ

شوێن و مێژووی شەهیدبوون: دێرحافر- ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٥