'تێکۆشانی گەلان بە ڕۆحی عەگیدەکانەوە سەردەکەوێت'

کەمئەندامانی شەڕ بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتی (٢١ی ئادار-٢٨ی ئادار) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلان بە ڕۆحی مەزڵوم و عەگیدەکانەوە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. لەگەڵ ڕێبەرێتی ئازاد جیهانێکی ئازاد، جوان و یەکسان بونیات دەنێین."

فیداراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بۆنەی ساڵیادی هەفتەی قارەمانێتی (٢١ی ئادار-٢٨ی ئادار) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کەمئەندامان بەمجۆرەیە:

"لە مێژوودا هەندێک سات واتای زۆر دەدەن بە راستینەی گەلی کورد و گوزارشت لە بوونی مرۆڤانی کورد دەکەن، تێکۆشانی مەزڵومە لە زیندانی ئامەد و هەڵمەتی ١٥ی ئابە لە پێشەنگایەتی فەرمادە عەگیددا. بە تێکۆشان و بەرخۆدانی قارەمانە ئاپۆییەکان ئیدی داگیرکەر ناچاربوو، بوونی گەلی کورد قبوڵ بکات.

لە مێژوودا گەلی کورددا شەهیدبوونی هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان (لە ٢١ی ئادار) تاوەکو شەهید بوونی هەڤاڵ مەعسوم کۆرکماز (لە ٢٨ی ئادار) وەک هەفتەی قارەمانێتی پێناسە دەکرێت. بەم بۆنەی لە کەسێتی پێشەنگانمان بە شکۆی مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکماز (عەگید)دا تەواوی شەهیدانی ئازادی بە بیردێنینەوە.

هەفتەی قارەمانێتی بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگایەتی دەکات بۆ تەواوی شەڕڤانانی ئازادی، گەلی کورد و تەواوی گەلان بە حەسرەتی ئازادین، بوو بە ڕێ و ڕەسمێکی پیرۆزی بەرخۆدان. گەلی کورد دروشمی "بەرخۆدان ژیانە"ی هاوڕێ مەزڵوم دۆغانی کرد بە بناغەی تێکۆشانی، لەگەڵ خۆییدا گەلانی دیکە هۆشیار کردەوە.

ئەمڕۆ ئەگەر هەموو چاوەکانی مرۆڤایەتی لەسەر شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە ئەمە لە سایەیی بەرخۆدان و میراتی مەزڵوم و عەگیدەکانە. بە سەدان شەڕڤان ناوی مەزڵوم و عەگیدیان لە خۆیان ناوە، لە بەرانبەر چەتە دڕندە جیهادیستیەکانی داعش و داگیرکەران شەڕێکیان ئەنجام دا کە سەدان ساڵ باس بکرێت. زۆرێک لەو قارەمانانە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" گەشتنە کاروانی شەهیدان و بریندار بوون.

وەک کەمئەندامانی جەنگ لەم ڕێگەی شەرەف و شکۆدا کە جەستەی خۆمان بەخشی، زۆر شانازی دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەی قارەمانێتی لە هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین. تێکۆشانی گەلان بە ڕۆحی مەزڵوم و عەگیدەکان بە دڵنیایەوە سەردەکەوێت. لەگەڵ ڕێبەرێتی ئازاد جیهانێکی زۆر ئازاد، جوان و یەکسان بونیاتدەنێین."