لە ئامەد بنەماڵەکان سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد
لە ئامەد بنەماڵەکان کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی گۆڕی کەسوکار و ڕۆڵەکانیان کرد کە لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، بەڕێزدارییەوە یادیان کردەوە.
لە ئامەد بنەماڵەکان کە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان سەردانی گۆڕی کەسوکار و ڕۆڵەکانیان کرد کە لە کاتە جیاوازەکاندا شەهید بوون، بەڕێزدارییەوە یادیان کردەوە.
بنەماڵەکانی ئامەد کە رۆڵەکانیان لە شەڕدا ژیانیان لەدەستداوە، پێش جەژنی ڕەمەزان لە گۆڕستانەکانی ناوچەی لیجە و پیران ئامەد سەردانی گۆڕی ڕۆڵەکانیان کرد. سەردانەکان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی یەکێتی (مەبیادەر) ڕێکخرابوو. بنەماڵەکان، دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) و نوێنەرانی (دەبەپە) و دەم پارتی بەشدارییان کرد.
بنەماڵەکان کە چوونە سەردانی گۆڕی ڕۆڵەکانیان، بۆیان دەرکەوت کە بەردی گۆڕەکانی گۆڕستانەکان شکاوە و لەوبارەوە ناڕەزایی خۆیان دەربڕی. دواتر بنەماڵەکان بەردەکانی گۆڕەکانیان کۆدەکردەوە و لەسەر گۆڕەکان نزایان کرد.
عەباس شاهین هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد سەبارەت بە هێرشەکان ناڕەزایی خۆی نیشاندا و وتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بە ئاشتی هەیە نەک فرمێسک ڕژاندن. لەبری جیاکاری، پێویستە بۆ ژیانێکی باشتر تێکۆشان بکەین. پێویستە خاوەندارێتی تەواو لە پرۆسەکە بکەین."
هەروەها سەردانی گۆڕستانی سیسێ ناوچەی لیجە کرا. ئەو کەسانەی ویستیان سەردانی گۆڕستانەکە بکەن بۆ ماوەیەکی زۆر بە بیانووی ئەوەی پارێزگار قەدەغەی ڕاگەیاندووە، ڕاگیران، بەڵام جەماوەرەکە بەرەو گۆڕستان دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە سەردانەکەدا جەماوەر دەوروبەری گۆڕستانەکەیان پاککردەوە.
هاوسەرۆکی مەبیا-دەر لێرەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ ئەوان بە ڕێزدارییەوە یادیی شەهیدان دەکەنەوە و درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن.
هەروەها بنەماڵەکان سەردانی گۆڕستانی پیرەژمانی ناوچەی پیرانیان کرد. هەروەها عەداڵەت کایا پەرلەمانتاری دەم پارتی ئامەد، نوێنەرانی ڕێکخستنی ناوچەکە و کۆمەڵگەی مەدەنیش بەشداری مەراسیمەکە بوون.
بەهەمان شێوە لەلایەن جەندرمەکانەوە ڕێگری لە سەردانی بنەماڵەکان کرا بۆ سەر گۆڕستانەکان. بەڵام بنەماڵەکان ئاستەنگیەکانیان تێپەڕاند و خۆیان گەیاندە گۆڕستانەکە. دواتر بنەماڵەکان لەسەر گۆڕی ڕۆڵەکانیان دەستیان بە نزا کردن کرد و گۆڕستانەکانیان پاککردەوە.