لە وان ئەشکەنجەی زیندانکراوان دراوە

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرایان کرد لە زیدانی وان لە دژی زیندانکراوان کە لەدژی ئەشکەنجە و گواستنەوە وەستاونەتەوە لێکۆڵینەوە دەستپێکراوە.

نوسینەگەی یاسایی وان، کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی زیندانکراوان و حوکم دراوان (توهادی-دەر)، نوێنەری وانی وەقفی مافەکانی مرۆڤی تورکیا (تیهڤ)، سەندیکای تەندرووستی و کۆمەڵایەتی ڕەنجەدەران (سیس)، ژووری پزیشکانی وان-جۆلەمێرگ و پەڕلەمانتاری وانی دەم پارتی گولدەرەن ڤارلی پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی مافی زیندانکراوانی زیندانی ئاسایشی باڵایی وان بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕاپۆرتی خۆیان خستەڕوو.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکەدا پارێزەری ئۆهەدە جەواد یڵماز قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە زیندانی واندا زیندانکراون خراونەتە سەرئەرز و لێیان دراوە.

یڵماز باسی لەوەشکرد، زیندانیانی بەشی دیکە دەیانویست لەگەڵ بەرپرسانی زیندان کۆببنەوە بۆ تێگەیشتن لە ڕووداوەکە، بەڵام ئەمە قبوڵ نەکرا و دواتر زیندانییەکان لە دەرگاکانیان دا. یڵماز ڕایگەیاندووە کە ئەمە لەسەر ڕاڕەوەکانی  C9، C13، C16، C21 و C33 ئەنجامدراوە.

یڵماز ئەوەشی خستەڕوو: "هەندێک لە زیندانکراوان کە ئاشکرایان کردووە دووچاری ئەشکەنجە و ماڵەی توند و خراپ بوونەتەوە، بەهۆکاری ئەوەی ڕووداوەکەیان باسکردووە و ڕەوانەی دادگاکراون، بەوهۆکارەی دواتر گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەکانی تر."