قوربانیانی کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکی یاد کرانەوە
بە گردبوونەوەک لە مانگی ١٥٩هەمیندا شەهیدانی کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکی یاد کرانەوە.
بە گردبوونەوەک لە مانگی ١٥٩هەمیندا شەهیدانی کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکی یاد کرانەوە.
لە گوندی ڕۆبۆسکیی ناوچەیی قلەبانی شڕناخ، ١٥٩ مانگ پێش ئێستا لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکدا لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١دا ٣٤ کەس شەهید بوون کە ١٩ لەوانە منداڵ بوون.
هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی لە شێوەیی لێگەڕینی دادپەروەرییدا بەردەوامە، وەک هەموو ٢٨ی مانگێک، ئەم مانگەش لە کۆڵانی ساراکایی ئەنقەرە گردبوونەوەیەک ڕێکخراو و دیسانەوە خواستی جێبەجێ کردنی دادپەروەری کرا.
لە چالاکییەکەدا پانکارت بە نووسینی "با بکووژان دیاری بکرێت، تا ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵکووژی هاوشێوەی ڕۆبۆسکی ڕوونەداتەوە" بەرزکرایەوە. لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک لە لایەن ئەندامی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) تانژوو گوندوزالپەوە خوێندرایەوە.
گوندوزالپ لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا ١٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکووژیییەکەدا تێپەڕ دەبێت و بە ئێستاشەوە بە دوای جێبەجێ کردنی دادپەرییەوەن و لە چالاکییان بەردەوامن.
لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە تا ئەوەی کۆمەڵکووژی هاوشێوەیی ڕۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە دەبێت مافی مرۆڤ، ئاشتی، دادپەروەری و ئازادی جێبەجێ بکرێت و گوتی: "پێویستە کۆتایی بە بێ سزادان بهێندرێت و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت. جوگرافیا چارەنووس نییە. دادگایکردنی بکووژانی هەموو کۆمەڵکووژییەکان دەبێتە هۆکاری ئەوەی کۆمەڵکووژی هاوشێوەی ڕۆبۆسکی دووبارە نەبێتەوە."